داوای ٢٠ ساڵ زیندانی بۆ ڕۆژنامەنووس نورجان یاڵچین کرا
ڕۆژنامەنووس نورجان یاڵچین بەتۆمەتی "ئەندامبوون لەڕێکخراوێکی تیرۆریستی" و "پڕوپاگەندەکردن" سزای ٢٠ ساڵ زیندانی بۆ داوا کراو دانیشتنی داهاتوو لە ٢٢ی تشرینی دووەمدا دەبینرێت.

ئامەد
کەیسی ڕۆژنامەنووس نورجان یاڵچین کە وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوە لە کۆمەڵەی ژنانی ڕۆزا دەستی پێکردبوو، لە دادگای سزای قورسی ئامەد لە ٩یەمین دادگای سزا قورسەکاندا بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخراوێکی نایاسایی" و "پڕوپاگەندەکردن بۆ چالاکی" نورجان کە بەشداری لە دانیشتنەکەدا نەکردووە و پارێزەرەکەی ڕەسوڵ تەیمور لە دانیشتنەکەدا ئامادە بوون، لەسەر داوای دادگا، زانیاری لە پۆلیسەوە لەبارەی ماڵپەڕی ژن نیوزەوە گەیشتوەتە دادگا لە وتارێکی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ئامەددا هاتووە، کە ژن نیوزهەواڵی ئەوە دروست دەکات کە پشتگیری پەکەکە و کەجەکە دەکات.
بەشداری لەچالاکی ڕێکخراوەییدا کردووە
بەپێی ئەو بانگەشەیە، داواکاری گشتی ڕایگەیاندووە، کە لە بەڵگەکانی بەدەستهاتوو لە سەرجەمی فایلەکان و لە شایەتحاڵە نهێنییەکاندا بەڵگەی پێویست و باوەڕپێکراو کۆکراوەتەوە و ڕایگەیاندووە، کە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆزا بەشداری لە چالاکی ڕێکخراوەییدا کردووە و ویستی خۆی ڕادەستی ئەو ڕێکخراوە کردووە و لە ناو پلەبەندی ڕێکخراوەکەدا کاری کردووە، نوسینگەی داواکاری گشتی بانگەشەی ئەوەی کردووە کە نورجان بەجۆرێک وێنەیەکی لەسەر هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بڵاوکردۆتەوە بۆ شەرعیەتدان بەنیازەکانی ڕێکخراوەکە و ڕایگەیاندووە کە لە ناو تەواوی فایلەکەدا وەک بەشێک لە تەواوی کەیسەکە بە "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی" تاوانبار کراوە و سزای ٦ مانگ بۆ ٢٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.
دانیشتنەکە دواخرا بۆ ٢٢ی تشرینی دووەم
پارێزەر رەسوڵ تەیمور ڕایگەیاند، ئەو نامەیە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئامەدەوە نێردراوە بۆ ئەو هەواڵ و رۆژنامەنووسانەی کە ئاژانسی ژن نیوز وەک خۆی پێناسەی دەکات، لێکدانەوەی بۆ دەکات و ڕاستیەکان نیشان نادات، ڕەسوڵ تەیمور ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئاژانسەکە دامەزراوەیەکە کە لەڕووی یاساییەوە کاری ڕۆژنامەوانی دەکات و پڕۆژە یاسای باجەکەی ڕادەستی دادگا کردووە کە ژن نیوز لەڕووی یاساییەوە کاری لەسەر دەکات، پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی ژن "ژنها" ڕایگەیاند، کە پێشتر بەڵگەنامە و لێدوانیان لەسەر ئەو بابەتە داوە بە دادگا و داوای کاتیان کردووە بەرگری لە خۆیان بکەن.
دادگا داواکارییەکەی بۆ کات پەسەند کرد و دانیشتنی بۆ ٢٢ی تشرینی دووەم دواخست.