ئێران سزایی زیندانی و ماددی بەسەر دوو هاووڵاتی مەسیحی و ئەرمەنیهكدا دەسەپێنێت
دادگای تێهەڵچوونەوە بڕیار لەسەر سزای زیندانیکردن و سەرپێچی هاووڵاتیەکی ئەرمەنی و دوو مەسیحیی دەدات.
ناوەندی هەواڵ
مەریەم محەممەدی و عەباس سوری دوو هاووڵاتی مەسیحی و ئەنوشاوان ئاودیان هاووڵاتی ئەرمەنی لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوەی تارانەوە تۆمەتبارکران و سزای زیندانی و سەرپێچی مادییان بەسەردا سەپێنرا.
بەپێی بڕیارە سەپێندراوەکە کە ڕۆژی یەک شەممە، ٢٩ی ئایار دەرچوو، مەریەم محەمەدی و عەباس سوری بە سزای ١٠ ساڵ بێبەشکردنی مافە کۆمەڵایەتییەکان و پێدانی سزای پلە ٥ی ماددی کە دەکاتە ٥٠ ملیۆن تمەنی ئێرانی و قەدەغەکردنی ئەندامێتی لە گروپ و کۆڕە سیاسییەکان، قەدەغەکردنی دەرچوون لە وڵات سزادرا، هاوکات پێویستە ئامادەبوونی وەرزی خۆیان لە نووسینگەی چاودێری و بەدواداچوونی کەفالەتمەندانی دۆسیە دووپاتبکەنەوە و بۆ ماوەی ٢ ساڵ لێیان قەدەغەکرا لە شاری تاران و پارێزگاکانی دراوسێی نیشتەجێ ببن.
لەلایەکی دیکەوە ئەنوشاوان ئاودیان، هاووڵاتی ئەرمەنی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ سزای زیندانیکردن و بێبەشکردنی لە مافە کۆمەڵایەتییەکان و هەروەها بە پێدانی سەرپێچی ماددی سزادراوە.
ئەم هاووڵاتییانە پێشتر لەلایەن فەرمانگەی دادگای شۆڕشی تارانەوە بەتۆمەتی "ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی دانیشتوان لەژێر ناونیشانی کڵێسای ماڵی مەسیحییەتی زایۆنیست بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات و پاراستنی ئەو کەلوپەلانەی کە لە سەتەلایتەوە وەرگیراون"، سزا دراون.