هاوبەشی کردنی ژەمەکانی خواردن سەلامەتی زیاد دەکات

لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن ئەو کەسانەی زۆربەی ژەمەکانیان بەتەنها دەخۆن، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە زیاترە، هاندانی کەسانی بەتەمەن بۆ خواردنی ژەمەکانیان لە کەشێکی کۆمەڵایەتی یارمەتی تەندروستیان دەدات.

ناوەندی هەواڵ

 

لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن ئەو کەسانەی زۆربەی ژەمەکانیان بەتەنها دەخۆن، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە زیاترە، ئەو بەساڵاچووانەی کە بەردەوام بە تەنیا نان دەخۆن، زۆرجار مەترسی زیاتریان لەسەرە بۆ تووشبوون بە چەندین کێشەی تەندروستی، بەتایبەتی بەدخۆراکی.

 

خواردن چالاکیەکی کۆمەڵایەتییە، بۆ زۆر کەس کاتی ژەمەکان ئەزموونێکی هاوبەشی خێزانییە، کاتێکە بۆ هاندانی گفتوگۆ و هاوڕێیەتی بۆ کەسانی بەساڵاچوو کە بە تەنیا دەژین، کاتی ژەمەکان ئەزموونێکی تەنیایە.

 

کەسانی بەساڵاچوو مەترسی زیاتریان لەسەرە بۆ تەنیایی و گۆشەگیری، بۆیە پچڕانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی لەسەر مێزی نانخواردن مەترسی تووشبوون بە خەمۆکی زیاد دەکات، هاندانی کەسانی بەتەمەن بۆ خواردنی ژەمەکانیان لە کەشێکی کۆمەڵایەتی یارمەتی تەندروستیان دەدات.

 

ژیان لە کۆمەڵگەیەکی ژیانی وەک خانەی بەتەمەنەکان، یارمەتی هەندێک لە کەسانی بەساڵاچوو دەدات کە باشتر بخۆن، بەرنامەکانی خواردن لە کۆمەڵگاکانی ژیانی یارمەتیدەر زۆرجار لەلایەن پسپۆڕێکی خۆراکی تۆمارکراوەوە سەرپەرشتی دەکرێن بۆ دڵنیابوون لەوەی کە لیستی خواردنەکان هاوسەنگە لە ڕووی خۆراکییەوە، و چێشتلێنەرە سەرەکییەکان بەکرێ دەگیرێن بۆ دروستکردنی ئەزموونێکی خواردن کە خزمەت بە هەر کەسێک بکات، سەرەڕای ئەوەش نان خواردن لە مێزێکی هاوبەش هەستێکی بەهێزی کۆمەڵایەتی لە ژووری نانخواردن درووست دەکات بۆ ئەوەی هەستی پێکەوەیی و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بەهێز بکات.

 

توێژینەوەیەک بە ئامانجی لێکۆڵینەوە لە پەیوەندییەکانی نێوان خواردنی پێکەوەیی و تەندروستی، لاوازی، ڕەفتاری خۆراک، دەستڕاگەیشتن بە خۆراک، بەرهەمهێنانی خۆراک، ئامادەکردنی ژەمەکان، خواردنەوەی کحول، هۆکارە ئابوورییە کۆمەڵایەتییەکان و جوگرافیا لەنێو ئەو کەسە بەتەمەنانەی یابان کە بە تەنیا دەژین، بەم شێوە ئەنجامەکانیان خستەڕوو.

 

بەگشتی ٢١٩٦ کەسی بەساڵاچوو "٧٥٢ پیاو و ١٤٤٤ ژن" پرسیارنامەکەیان پڕکردەوە :ڕێژەی وەڵامدانەوەی ٦٣.٥٪" دەرکەوتووە کە ٪٤٧.١ی پیاوان و ٪٢٣.٩ی ژنان لە مانگێکدا کەمتر لە جارێک پێکەوە نان دەخۆن.

 

ئەوانەی مانگانە کەمتر لە جارێک پێکەوە نانیان خواردووە، ڕێژەی تەندروستی بابەتیی و جۆراوجۆری خۆراک و دووبارەبوونەوەی وەرگرتنی خۆراکیان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمتر بووە لە چاو ئەوانەی زیاتر پێکەوە نانیان خواردووە.

 

خواردنی پێکەوە پەیوەندی بە تەندروستی و خواردنی خۆراکەوە هەیە، ئەو هۆکارانەی کە کاریگەرییان لەسەر ئەوە هەیە کە ئەو کەسانی بەتەمەنی یابان کە بە تەنیا دەژین پێکەوە دەخۆن بریتین لە دەستڕاگەیشتن بە خۆراک، خواردنەوەی کحولی ڕۆژانە، لاوازی و کەمی داهات.