لە سلێمانی ژنێکی گەنج لە بینایەکەوە کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا
شهوى رابردوو له سلێمانى ژنێکی گەنج به هۆكارێكى نادیار كهوته خوارهوهو گیانى لهدهستدا.
ناوەندی هەواڵ
بهیانى ئهمڕۆ سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ١٢٢ ڕایگهیاند، ژنێکی گەنج لە نهۆمی ١٢ی یەکێک لە باڵەخانەکانى شوقەکانی نیشتەجێبوونی پاك سیتى لە سلێمانی کەوتووەتە خوارەوە.
بەپێی زانیارییەکان ژنە گەنجەکە تەمەنی ٢٧ ساڵە و خوێندكارى زانكۆیه و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
تەرمەکە رەوانهى پزیشکى داد کراوە بۆ پشکنین و هێزە ئەمییەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە لە روداوەکە، و تا ئێستا زانیاری لەسەر ڕووداوەکە بڵاونەکراوەتەوە و هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەو ژنە گەنجەش بە نادیاری ماوەتەوە.