لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس دەستگیرکران

به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ له‌باره‌ی ژینا ئه‌مینی، ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌نووس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ده‌ستگیركران.

ناوەندی هەواڵ

 

لە درێژەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، هاوڵاتیان، چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان لەلایەن دەسەڵاتەوە دەستگیرکراون توندوتیژییان بەرامبەر کراوە.

 

میدیاکانی دەرەوە ڕایانگەیاندووە کە ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران، کە هه‌واڵ و بابەتیان له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ كوژرانی ژینا ئه‌مینی بڵاوكردوەته‌وه‌ ده‌ستگیركراون.

 

نیلوفه‌ر حه‌میدی كه‌ هه‌واڵی له‌سه‌ر چالاكییه‌كان بۆ ژینا ئه‌مینی بڵاوكردبووه‌وه‌، هەروەها  وێنه‌گر یه‌ڵدا مه‌عیری و په‌یامنێری ئابوری فاتمه‌ ڕه‌جه‌بیش دەستگیرکراون.

 

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "ومێن ئین جورنالیزم" و له‌ كاتی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌وانان و چالاكوانان توندوتیژییان به‌رامبه‌ر كراوه‌.