سێ تۆمەتباری دۆسیەی نارین گوران سزای قورس دران
لەو دۆسیەیەی کە تۆمەتبارانی نارین گوران دادگایی کران، سێ تۆمەتبار سزای زیدانی تاهەتاییان بەسەردا سەپێندرا.
ناوەندی هەواڵ
دانیشتنی دۆسیەی نارین گورانی تەمەن ٨ ساڵ کە لە ٢١ی ئاب لە گوندی چولی سەر بە شارەدێی ڕێزانی ئامەد بێسەروشوێن بوو و لە ٨ی ئەیلوول تەرمەکەی دۆزرایەوە، دوای ماوەیەک، دادگا گوێی لە دوا قسەی تۆمەتبار یوکسەل گوران کە دایکی نارینە و سەلیم گوران، مامی نارین و ئەنەس گوران برای نارین و نەڤزات بەخیار گرت.
تۆمەتباران یوکسەل گوران و سەلیم گوران و ئەنەس گوران دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە، هەروەها گومانلێکراو نەڤزات بەختیار ئاماژەی بەوەکرد، نارینی نەکوشتووە تەنها برینداری کردووە، سزا چییە بەسەریدا بسەپێندرێت.
دادگا بڕیاری سزادانی قورسی بۆ تۆمەتباران سەلیم گوران، یوکسەل گوران و ئەنەس گوران دەرکردو بڕیاری زیندانی تاهەتایی بۆ دەرکردن.
هەروەها نەڤزات بەختیار سزای چوار ساڵ و ٦ مانگی بەسەردا سەپێندرا و فەرمانی درێژەدان بە دەستبەسەرکردنیشی بەسەردا سەپێندرا.