سێ ساڵ بەسەر بۆردومانی کۆیە و شەهیدبوونی دوو ئەندامی ژنی کۆمیتەی ناوەندی دیموکراتدا تێپەڕی

لە ٨ی ئەیلولی ٢٠١٨دا، ڕژێمی ئیسلامی ئێران بۆردومانی بەرەگاکانی حدک و حدکا و کەمپی ئاوارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە کۆیە کرد و بە هۆیەوە ١٥ پەنابەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شەهید بوون کە دوانیان ژن بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

بەر لە سێ ساڵ و لە ٨ی ئەیلولی ٢٠١٨دا، ڕژێمی ئیسلامی ئێران لە کاتژمێر ١٠:٤٥ خولەکى سەرلەبەیانیدا بارەگاکانى حزبى دیموکراتى ئێران-حدکا و حزبی دیموکراتی کوردستان-حدک لە شارۆچکەى کۆیەى سەر بە پارێزگاى هەولێر لەڕێگەی مووشەکەوە بۆردوومان کرد.

 

بەهۆی بۆردومانەکەوە ١٥ کەس شەهید بوون و ٥٠ی دیکە برینداربوون، هەریەک لە سوهەیلا قادری، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دیموکراتی کوردستان و نەسرین حەداد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە بۆردومانەکەدا شەهید بوون.

 

ئەم بۆردومانە لەکاتێکدا بوو کە حزبی دیموکرات لە ماوەی دوو ساڵدا چالاکییەکانی نوێ کردبووەوە و ڕژێمی ئێرانیش هۆشداری بە حکومەتی هەرێمی کوردستان دابوو کە ئەگەر کۆنتڕۆڵی چالاکییەکان نەکات، بۆردومانی بارەگاکان دەکات لە سنوری دەسەڵاتیدا.

 

هەر هەمان ڕۆژ هەریەک لە زیندانیانی سیاسی زانیار مورادی، رامین حسین پەناهی و لوقمان مورادی لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە لەسێدارەدران.

 

ت.پ