بەم دواییانە ڕێژەی کۆچبەریی لە ئەمریکا زیادیکردووە
بە دەیان هەزار کۆچبەر لەسەر سنووری ئەمریکا لە چاوەڕوانی کردنەوەی سنوورەکاندا ژیان دەکەن.

ناوەندی هەواڵ
زیادبوونی کۆچبەران لە سنوری باشوری ئەمریکا و داوایەکی پێشوەختە بۆ مافی پەنابەرێتی، بەڵێنەکانی جۆ بایدن لەسەر کۆچبەریی تاقی دەکاتەوە.
ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە سنوورەکە دەستبەسەرکراون لە ١٠٠ هەزار پەنابەرەوە لە مانگی شوباتدا بۆ ١٣٠ هەزار پەنابەر لە مانگی ئازاردا زیادیکردووە، پەنابەرەکان لە خێمەکاندا ڕۆژەکانیان دەگوزەرێنن ئەمەش بە فشارێک دادەنرێت بۆ سەر سیستمی کۆچکردن.
بەلایەنی کەمەوە ١٠ هەزار کەس لەژێر پردی گرێدانی دێل ریۆ لە تەکساس بە سیوداد ئەکوینیای مەکسیکۆوە چادریان هەڵداوە و لە چاوەڕوانیدان.
ت.پ