عێراق، باندێکی ٢٧ کەسی تاوانبار بە هەراسانی ژنانی گەنج دەستگیرکران
شانەی ئەمنی عێراق، باندێکی ٢٧ کەسی لە پێنج پارێزگای عێراق دەستگیرکرد کە تاوانبارن بە هەراسانکردنی ژنانی گەنج.

ناوەندی هەواڵ
شانەی ئەمنی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا دەستگیرکردنی باندێکی ٢٧ کەسی ڕاگەیاند کە تاوانبارن بە هەراسانکردنی ئەلکترۆنی سەر ژنانی گەنج.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: شانەکانی ئەمنی نیشتمانی لەسەر بنەمای سکاڵای هاوڵاتیان و وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری توانیان لەم مانگەدا ٢٧ تۆمەتبار بە هێرش و هەراسانکردنی ئەلکترۆنی لە هەر پێنج پارێزگای بەغداد، ئەنبار، کەرکوک، بەسرە و زیقار دەستگیربکەن.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە، بەپێی دانپێدانانەکان هەراسان و هەڕەشەیان لە ژنانی گەنج کردووە و لە بەرامبەر وەرگرتنی بڕێک پارەدا کە وێنەکانیان بڵاونەکرێتەوە ڕێککەوتوون.
لە دوای دەستگیرکردنی باندە ٢٧ کەسییەکە ڕێکاری یاسایی گیراوەتە بەر.
ت.پ