"پێویستە ژنان بەشداربن لە بونیادنانی سووریای نوێ"

ژنانی سوەیدا ئاماژە بەوەدەکەن، کاندیدکردنی موحسینە ساڵح ئەلموحتوی یەکەمجارە لە سووریا و ڕایانگەیاندووە، ڕێگا خۆش دەکات بۆ ئەوەی ژنان بەشداری لە بڕیاردان بکەن، پێویستە ژنان بەشداربن لە بونیادنانی سووریایەکی نوێدا.

ڕوشیل جونیور

 

سوەیدا- لە سوەیدا کە زۆربەی دروزەکان تێیدا دەژین، ڕێکخراوە ئایینی و سیاسییەکان موحسینە ساڵح ئەلموحتاوییان وەک کاندیدی پارێزگار هەڵبژارد، ئەم هەڵبژاردنە وەک هەنگاوێکی گەورە بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان لە گۆڕەپانی سیاسی سووریادا سەیر دەکرێت، ئەو ژنانەی بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کردووە لە گۆڕەپانی کەرەمەی سوەیدا ڕایانگەیاندووە، یەکەمجارە لە سووریا ژنێک وەک کاندیدی پارێزگار هەڵبژێردرێت.

 

یەکەم جارە

دارین عەزام، کە بەشداری چالاکییەکەی کردبوو، وتی: ساڵیحە ئەلمەحتاوی بەشداری چالاکییەکانی سوەیدا بوو، سەلماندی کە ژنێکی ڕاستگۆیە و کاندیدبوونی بۆ یەکەمجارە لە سووریا، نابێت سووریا بگەڕێتەوە سەردەمی کۆن، نوێنەرایەتی یەکسان لە سیاسەتدا دابمەزرێت و بەتایبەت ژنان بەشداری سیاسەت بکەن، من ئەمە  زۆر بە گرنگ دەزانم.

 

دارین عەزام بە وتەی عوبەیدە ئارنۆت وتەبێژی ئیدارەی جیهادیی هەتەشە درێژەی بە قسەکانی دا؛ "ژن سروشتێکی بایۆلۆژی و دەرونی هەیە" و ئاماژەی بەوەدا کە ژن لە هەندێک شوێن دوور دەخرێنەوە و ئەم وتارە دەریدەخات کە ژن لە زۆر شوێن دوور دەخرێتەوە، وتارەکەی عوبەیدە ئارنۆت لە ناوەندی شاری شام ناڕەزایی لێکەوتەوە، هیوادارین خەڵکی هەرێم لە هەڵبژاردن زیاتر لەیەکتێبگەن و بەو هۆیەوە ئەنجامێکی باشتر دەربچێت، هەروەها پێمانوایە پێویستە ژنان بەشداری لە بونیادنانی سووریایەکی نوێدا بکەن.

"لە دژی نادادپەروەری تێکۆشان"

ڕەجا عەریج سەبارەت بەو ژنانەی کە بەشداری چالاکییەکەیان کرد لە گۆڕەپانی کەرەمە وتی: موحسینە صالح ئەلموحتاوی بە ئەزموونی خۆی لە کاری حکومیدا ناسراوە و لەم بوارەدا بەرپرسیارێتی زۆری لە ئەستۆ گرتووە، پۆستەکانی وەک بەڕێوەبەری دارایی سوەیدا، وەزارەتی دارایی هەبووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٧ بەهۆی بڵاوبوونەوەی گەندەڵی دەستی لەکارکێشایەوە، هەمیشە بەشداری ناڕەزایەتییەکانی سوەیدای لە مانگی ئابی ٢٠٢٣دا دەکرد، ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە جێبەجێکردنی داواکارییەکانی چاکسازی و نەهێشتنی نادادپەروەری.

"تاقیکردنەوەیەکی بێوێنە دەبێت"

پارێزەر لینا ئەبو حەمدان ڕایگەیاندووە، پاڵپشتی موحسینە ساڵح ئەلموحتاوی دەکات بۆ کاندیدکردنی پارێزگاری سوەیداو وتی: موحسینە صالح موحتاوی کەسایەتییەکی ڕاستگۆی هەیە و پێگەیەکی گرنگی هەیە، کاندیدکردنی تاقیکردنەوەیەکی بێوێنە دەبێت، ئەم بابەتە ڕێگە بە ژنانی شارەکانی دیکە دەدات بتوانن بەشداری لە بڕیاردان بکەن.