"پێویستە ڕاگەیاندنەکان و دراما بیانییەکان فلتەر بکرێن"

ئاوارە عەبدولقادر، توێژەری دەروونی دەڵێت: دۆبلاژ کردنی دراما تورکی و فارسییەکان و دوورکەوتنەوە لە داب و نەریتی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی کوردی کاریگەری تەواویان بەسەر منداڵ و نەوجەوانەوە هەیە.

میهرەبان سەلام 

 

هەڵەبجە- لە ئێستادا بەهۆی زۆربوونی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن و تەکنەلۆژیاو زیرەکی دەستکرد، وایکردوە زۆرترین چاو کراوەیی بەرووی بینەران هەبێت و کەناڵەکانی راگەیاندنیش بەشێکن لە پیشاندانی دراما بیانیەکان و کۆمەڵگەی کوردیش بینەریکی سەرسەختی دراما بیانیەکانن، بێئاگا لەوەی کاریگەری لە کولتوور دەکات. 

 

پشت بەستنی دەزگاکان ڕاگەیاندنی هەرێمی کوردستان بە بەرهەمی میدیای دەرەوە بەتایبەتی بەرنامە بەزمە سات و کات بەسەربەرەکانی نموونەی وەک دراما و فیلمەکان کە لەشاشەی زۆرێک لەکەناڵەکانەوە نمایش دەکرێن ،بەرکەوتەی زۆر بواری لەسەر ژیان و کلتوری کۆمەڵگاکە هەیە کە خێزان لەناویدا قوربانی دەدات لە گۆڕینی شێوازی پەیوەندی کردن ڕێز و پێکەوەژیان. 

 

سەبارەت بەم پرسە ئاوارە عەبدولقادر، توێژەری دەروونی لە بەڕیوەبەرایەتی کاروباری کۆمەڵایەتی هەڵەبجە قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کردو وتی: دۆبلاژ کردنی دراما تورکی و فارسیەکان و دوورکەوتنەوە لە دابونەریتی کۆمەلایەتی کۆمەڵگەی کوردی کاریگەری تەواویان بەسەر مندال و نەوجەوانەوە هەیە، لە ئێستادا لە هەرماڵێک و هەر خێزانێک کۆمەڵێک ئامێر هەیە سودی لێ دەبینن، یەکێک کەو ئامێرانە تیڤی و ئامێرەکانی دەستمانە کە بەقەد دایک و باوک ڕۆلیان هەیە لە پەروەردەی خێزان، بوونی ئەم دراما بیانیانە هەواداریکی زۆریان هەیە لە گەنج و منداڵ و کەسانی بەتەمەن، ڕۆژانە تەماشای دەکەن و کاریگەری زۆری هەیە لەسەر منداڵ و نەوجەوان، ئەمەش کاری کردۆتە سەر سیستمی خێزان و ئەم ئامێرانە لەجیاتی دایک و باوک ڕۆلیان هەیە لەپەروەردەی خێزان. 

 

"منداڵ و نەوجەوانان قوربانی سەرەکین لە بینینی دراماکاندا" 

ئاماژەی بەوەشکرد، لەبەر ئەوەی دراماکان پەلیان کیشاوەتە مال بەمالی کۆمەڵگای کوردی بە قسەی ئاوارە عبدالقادر  زەرەر مەندی سەرەکی مندال و نەوجەوانانن و دیمەنەکان شیووزە ژیان و رەفتاریک هەلدەبژیریت کەلەگەل دابو نەریت وکۆمەلگای ئینە ناگونجێت ، بۆ چارەسەریش پیویستە دایک و باوک هۆشیار بن وکاریگەری کەمتر بی کەسەر منداڵ ووە ریکخستنی کات وسەیر کردنی بەرنامە و هەلبژاردنی راگەیاندنی تەندروست چونکە دایک و باوک دەتوانن چ ڕاگەیاندنێک هەلبژێرن و دەتوانن  کۆنترۆلی بەرنامەکان بکەن کە منداڵ و نەوجەوان سەرسامن پێی. 

 

"لە ئێستادا ڕوودانی کارەساتەکان ئاسایی بوونەتەوە" 

ئاوارە عەبدولقادر وتیشی: پێشکەوتنی تەکلنەلۆژیاو بینین وایکردوە ئەو رووداوانەی ماوەی ڕابردوو روویداوە کاریگەری زۆریان هەبوو، ئێستا پێمان ئاسایی بیت، پێویستە دایک و باوک هۆشیار بن و ئاگادار بن بۆئەوەی بزانن چ کۆمەڵە بەرنامەو درامایەک بۆ خیزانی کوردی شیاوە، چونکە سیستەمی پەروردە سیستمیکی جیهانگیریەو وادەکات کولتوورە ناوخۆییەکان لاواز بن وکولتووری دەرەکی زاڵ بێت کە دوورە لەبەها کۆمەڵایەتییەکان، ئەگەر خێزان سەرکەوتوو نەبێت لەم بوارەدا ئەوا گرفتی دەروونی کۆمەڵایەتی دروست دەکات، کەلە ئایندەدا هەر ئەم منداڵانەن ژیان ڕێکدەخەن وسیستەمی ژیان دەچێتە بەردەمیان، 

 

"راگەیاندنەکان پێویستە هەستی بەرپرسیاریەتیان هەبێت" 

ئاوارە عەبدولقادر لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: چۆن خیزان و هۆشیاری کۆمەلگە گرنگە، پێویستە راگەیاندنەکانیش گرنگی پێبدەن، چونکە زۆر میدیامان هەیە بەداخەوە وەک ژەهر وایە لەناو خێزانەکان، چونکە کۆمەڵێک هەواڵ و رووداوو بەرنامەو فیلمی بیانی دەهێننە ناو خێزانەکانەوە کە ناتوانین کۆنترۆلی رەفتارو شێوازی ژیانی منداڵەکانمان بکەین، بۆیە پێویستە بە فلتەرێکدا بڕوات و ئەوانەی لەو بوارەدا کار دەکەن زیاتر هۆشیار بن و بەشداری کۆمەڵێک خول و دەورات بکەن بۆ ئەوەی بزانن کۆمەلگەی کوردی چی دەوێت و چی پێویستە،بزانین نەوەکانمان چی پێویستە تاوەکو لە ئایندە تاکێکی تەندروست بێت، نموونەی پاکی هەر خێزانیک دایکو باوکیەتی، ئەگەر دایکو باوک نموونەی باش نەبێت بە دلةیاییەوە دایک و باوک نموونەن، وەک چۆن دایک و باوک مندال بەخێو دەکات، پێویستە میدیای کوردیش دابماڵدرێت لە کۆمەڵێک رەفتار کە نەوەک سودی نییە بەلکوو زۆر زیانی بۆ کۆمەلگە هەیە.