پەروین بوڵدان: بەڕێز ئۆجالان بانگەوازێکی تایبەت بۆ ژنان دەکات
پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمرالی دەم پارتی ڕایگەیاند، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە میانی کۆبوونەوەی داهاتوودا بانگەوازێکی تایبەت بۆ ژنان دەکات.
ناوەندی هەواڵ
پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمرالی دەم پارتی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە کەناڵی ژن تیڤییەوە کردو هەڵسەنگاندنی بۆ پرۆسەی کۆبوونەوەکە کرد و زانیاری نوێی پێشکەش کرد.
لە کۆبوونەوەی دووەمدا بانگەواز دەکات
پەروین بوڵدان ڕایگەیاند، سڵاوی گەل بە ئۆجەلان گەیەندراوەو وتی: لە تەلەفزیۆنێک قسە دەکەم کە دەنگی ژنانە؛ لانی کەم دەتوانم ئەمە بڵێم، بەڕێز ئۆجالان لە میانی کۆبوونەوەی دووەمدا بانگەوازێکی تایبەت بۆ ژنان دەکات، بەو پێیەی لە یەکەم دیداردا سڵاوی گەرمی تەڤگەری ژنان و گەنجانم گەیاندە بەڕێز ئۆجالان، هەروەها ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەی دووەمدا بانگەوازێکی تایبەت بۆ ژنان و گەنجان دەکات،هەروەها لە ڕێگەی ژن تیڤی ئەم زانیاریانە ڕادەگەیەنین.