ژیان لەسەر بنەمای یەکسانی ڕەگەزی لەگەڵ کۆمین پەرەیپێدەدرێت
ئیدلی کوردێکی تەمەن ٧٣ ساڵە و ئێلیا کە تەمەنی ٦٧ ساڵە لەسەر بنەمای ئازادی ژنان و بوونە کۆمەڵایەتییەکانیان بەرەو پێش دەچن و یارمەتیدەرن بۆ تێگەیشتن لە بناغەی ڕاستەقینەی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی و ژینگەی.

سۆرگوڵ شێخۆ
تل تەمر – کۆمین پێش هەموو شتێک ئەو یەکەیە کە هەموو پێداویستییەکانی گەڕەکێک، گوندێک یان شەقامێک ڕێکدەخات، بڕیاری پێویست دەدات و بەڕێوەی دەبات، کۆمین بەردی بناغەی خۆبەڕێوبەری دیموکراتی و دەسەڵاتی ناوەندییە، بەبێ کۆمین ناتوانرێت ئەنجومەن دابمەزرێت، لەم ڕوانگەیەوە کۆمین دەبێتە بچوکترین دەسەڵاتی ڕێکخراوی هاوڵاتیان، کۆمین شێوازێکی ژیانی دیموکراتی بەکۆمەڵە و ڕاستەوخۆی ڕێکخراوە بنەڕەتییەکانی دیموکراتی و یەکەکانی کۆمەڵگەی ئەخلاقی و سیاسی و وردە گەردوونێکی خۆبەڕێوەبەریە.
خوێندنگەی سەرەتای ئامانجی پەروەردەکردنی چ تاکێکە؟
کۆمین خوێندنگەی سەرەتایە کە تاکەکانی نەتەوەیەکی دیموکراتی تێیدا پەروەردە دەکرێن، هەروەها سەرچاوەی بڕیار و دەستپێکردنی شێوازێکی نوێی ژیانە، کە لە سەر بنەمای ڕێکخستنی ئاسایش و سیاسەت و کۆمەڵگە و ئابووری و بوارەکانی ترە.
ئەندامانی کۆمەڵگەکە لە هەموو کۆمینێکی گەڕەکەکەدا خۆیان ڕێکدەخەن، کە تەمەنیان لە ٧ بۆ ٧٠ ساڵەوەیە، ئێمە ویستمان ئەزمونی دوو ژنی بەساڵاچوو لە دوو نەتەوەی جیاواز لە کۆمینەی شەهید دەمهات لە شاری تل تەمر لەپارێزگای جزیرە وەک دوو نمونە وەربگرین.
"لە نێوان کۆمەڵگەی کۆمەڵایەتی و جیهانی هەنگەکاندا"
ئیدلی، ژنێکی کورد تەمەن ٧٣ ساڵە و ماوەی ٢٥ ساڵە لە جیهانی هەنگەکاندا دەژی، هەروەهائیدلی لەگەڵ ئەندامانی کۆمەڵگەکەی لە گفتوگۆدایە، ئەم گفتوگۆیانە لە ڕووی مێژوویەوە هەن، بە بوون بە ئەندامی کۆمین ڕەهەندێکی نوێ بە ژیانی دەبەخشن.
ئیدلی تاهیر سەرەتا ژیانی کۆمەڵگە و هەنگەکانی بەراورد کرد، وتی: هەموو هەنگێکی ناو شانە ئەرکێکی هەیە، بەبێ شکست ئەرکی خۆی جێبەجێ دەکات، خۆزگە خێزانەکان وەک هەنگ بوونایە، لە یەکتر تێدەگەیشتنایە و یەکتریان خۆشویستایە و یەکتریان بپاراستایە، کۆمەڵگەی ئەمڕۆمان کە لە ڕێگەی کۆمینەوە خۆی ڕێکدەخات، زۆر لە جیهانی هەنگ دەچێت، هەروەک چۆن هەنگێکی شاژن هەیە، هاوکورسییەکانی کۆمینەکەمان هەن، ئێمە لیژنەی پاراستن و ئابووریمان هەیە، هەروەک چۆن هەنگەکان خۆیان دەپارێزن و هەنگوین دروست دەکەن، هەموو ئەندامێکی کۆمینەکە وەک هەنگێک وایە، ئەرک و بەرپرسیارێتی گرنگی هەیە.
ئیدلی کە تەمەنی ٧٣ ساڵە و لە لیژنەی ئاشتەوای کۆمینەی گەڕەکەکەدا دادەنیشێت، چەند ساڵێک لەمەوبەر هاوسەرۆکی هەمان کۆمینە بووە.
کاتێک لیژنەکە بەرپرسە لە هاوکاری باج
ئیدلی تاهیر سەبارەت بە کارەکانی لە کۆمینەدا وتی: لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا ژیان لە کۆمینەدا بۆ من هەل و شوێنی شادییە، بۆچی ئەمە دەڵێم، چونکە پێش شۆڕش ژنان نەتەوەیەکی ژێردەستە بوون و لە فەرمانی پیاواندا بوون، بەڵام ئەمڕۆ دۆخەکە زۆر جیاوازە، ئێمە پشتمان بە هێزی خۆمان بەستوە و چیتر وابەستەی پیاوان نین، چەند ساڵێک توانیم هاوسەرۆکایەتی کۆمینەکەم بکەم، هاوڵاتیانی گەڕەکەکە دەیانویست جارێکی تر هاوسەرۆکی کۆمینەکە ببمەوە، بەڵام بەهۆی تەمەنمەوە، نەمتوانی جارێکی تر هەمان ڕۆڵ بگرمە ئەستۆ و جیهان لە گۆڕاندایە، وەهاوڵاتیانیش کراوەن بۆ گۆڕانکاری بەپێی ئەو ژینگەیەی کە تێیدا دەژین، پێشتر کوڕێکم هەبوو، ئاگاداری بووم و چەند ڕۆژێک دەرگای ماڵەکەم نەدەکردەوە، بەڵام ئێستا هەموو کاتەکانم لە کۆمینەکەدا بەسەر دەبەم، هەموومان هەوڵدەدەین تەڤگەرەکەمان بکەینە تەڤگەری هەنگ، بۆ چالاککردنی لیژنەکانی کۆمینەکانمان.
"لە جیاکردنەوەی ژووری پیاوانەوە تا دەگاتە هاوسەرۆکایەتی"
ئیدلی تاهیر ئەو کەسانەی کە بەبێ کۆمین دەژین بە کەسانی خەوتو پێناسە دەکات و باسی لە ژووری کۆمینەکان و گرنگی ڕۆڵی ئەو کۆمینانە کرد کە هەردوو ڕەگەز کۆدەکەنەوە، وتی: هەموو شەوێک پیاوان لە ژوورەکانی ماڵی کۆمینەکاندا کۆدەبوونەوە و هەموو شتێکیان لە ڕوانگەی ئایینی و نەتەوەییەوە لەنێو پیاوان یەکلای دەکردەوە، بۆ ئەوەی کۆمینێک چالاک بکرێت، نیشتمانپەروەری پێویستە، کۆمەڵگە کۆدەکاتەوە، و پێکەوە پەروەردەیان دەکات، گرنگی زیاتر بە ئازادی ژن و پەروەردەکردنی نەوەی نوێ دەدرێت، ئەو ژوورانەی پیاوان لە ڕوانگەی ئایینییەوە کێشەکانیان تێدا چارەسەر دەکرد، لابران و لە شوێنی ئەوان سیستەمێکی نوێ و دیموکراتی دامەزرا، کۆمینەکان دامەزران کە کێشەکان لە ڕوانگەی هەردوو ڕەگەزەوە لێکدەدەنەوە و چارەسەری گونجاویان دۆزیەوە، هەروەهاسەرکەوتنی ژنان جیاوازییەکی دیکە دەهێنێتە ژیانەوە.
"دەخوازرێت ئاستی خەباتی کۆمەڵگە بۆ جوڵەی مێش هەنگ و شارە مێروولە زیاتر بێت"
ئیدلی تاهیر ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمەڵگە ناتوانێت هاوتای کاری هەنگەکان بێت، بەڵام کۆمین دەتوانێت، و لە درێژەی لێدوانەکەیدا، وتی: بە پێشەنگایەتی ژنان، هەوڵدەدەین کۆمەڵگەکەمان بەڕێوەببەین وەک چۆن شاژنی هەنگ ئەوەندە بە زەحمەت کاردەکات و شانەکە بەڕێوەدەبات، دەخوازرێت ئاستی خەباتی کۆمەڵگە بۆ جوڵەی مێش هەنگ و شارە مێروولەزیاتر بێت، هەر بۆیە منیش لەم تەمەنەدا پەروەردە وەردەگرم ئەو یاسایانەی ئەمڕۆ دامەزراون و لە کارە کۆمەڵایەتیەکانماندا سوودی لێوەردەگرین.
ئیدلی تاهیر لە کۆتایی قسەکانیدا، وتی: پێویستە ژنان خۆیان تەنها وەک کەرەستەیەکی ماڵەوە نەبینن، ئەوان بەشێکی گرنگی خێزان و کۆمەڵگەن، ئێمەش وەک شانە هەنگەکان هەوڵدەدەین زیاتر خۆمان ڕێکبخەین، سەرکەوتوترین و ڕێکخراوترین کۆمین و دیموکراتترین خێزان شانە هەنگەکانە، هەروەها هەوڵدەدەین لە ژیانی کۆمەڵایەتیمان و لە هەموو خێزانێکدا ئەم هێزی ناوەوە بەدەستبهێنین.
"ئیلیا، تەمەنی ٦٨ ساڵە و عەلەوییە"
هەروەها ئیلیا بەڕەچەڵەک هاوڵاتی پارێزگای لازقییە و لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردودا لەگەڵ کوردێک هاوسەرگیری کردوە و لە شاری تل تەمر لە پارێزگای جزیرە نیشتەجێ بووە، ئیلیا کە پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ کورد و عەرەب و ئاشوورییەکان هەیە، گرنگییەکی زۆر بە دیپلۆماسی کۆمەڵایەتی دەدات و ئەمە بە سەرکەوتنی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکرات و خۆبەڕێوبەری دەبینێت، لە سەرەتای شۆڕشی ١٩ی تەمووزەوە، ئیلیا زۆر بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ گرتوە و ڕۆڵی کارای لە لیژنەکانی ئاشتەواییدا گێڕاوە، لە ڕێگەی ئاشتەوای کۆمەڵایەتییەوە هەوڵ دەدات کێشە گشتییەکانی کۆمەڵگە بە شێوەیەکی ئاشتیانە چارەسەر بکات.
"کۆمینەکانی سەدەی بیست و یەک ئیلهامیان لە کۆمینەکانی کۆمەڵگەی سروشتییەوە وەرگرتوە"
ئیلیا ئۆغلۆ ئاماژەی بەوەدا، کە کۆمینەکان ٥ هەزار ساڵ لەمەوبەر ڕۆڵێکی گرنگیان لە کۆمەڵگەدا هەبووە و وتی: هەر کۆمینێک کە لە کۆمەڵگەیەکی سروشتیدا دامەزرابوو، کە لە ٥-٢٥ کەس پێکهاتبوو، لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرا، ژنان پەرەیان بە کشتوکاڵ و ئابووری دا و بەم شێوەیە کۆمین بوو بە ناخی کۆمەڵگە، بۆیە ئەمڕۆ کۆمینەکەمان لە ١٦ لیژنە بە پێی پێویستی گەڕەک پێک هاتوە، کۆمینەکانی ئەمڕۆ ئیلهامیان لە کۆمینەکانی کۆمەڵگەی سروشتی ڕابردو وەرگرتوە و شوێنەواری ئەو کۆمینانەیان هەیە.
"بەنیادنانی کۆمەڵگایەکی دیموکراتی و پاراستنی فرەچەشنی گەلان"
ئیلیا ئۆغلۆ ئاماژەی بەوەدا، کە کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی لەگەڵ کۆمینەکە بونیاد دەنرێت و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: کۆمین بەرپرسیارە لە پەروەردەکردنی کۆمەڵگە لە بواری ئابووری، پەروەردەی، ڕۆشنبیری، تەندروستی و چەندین بواری دیکەدا، کۆمین ئەو پردەیە کە هاوڵاتیان بە دامەزراوەکانی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتییەوە دەبەستێتەوە، بۆیە ئەندازیاران، پارێزەران و تەنانەت کرێکارانیش دەبنە ئەندامی کۆمینەکەیان و نەک تەنها ئەندامان، بەڵکو ئەو ڕۆڵە دەگێڕن کە لێی دەخوازرێت ئەوان کۆمینی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی بونیاد دەنێت و هەمەچەشنی نەتەوەکانی دەپارێزێت.
"کۆمینەکە مۆزایکە"
ئیلیا ئۆغلۆ ئاماژەی بەوەدا، کە کۆمینەکانیان وەک شارەکانیان وایە و پێناسەی کۆمینەکانی بەم شێوەیە کردوە: مۆزایکەکەی لە گەلان جیاوازە، چونکە کۆمینەکە لە هەموو نەتەوە و پێکهاتەیەکەوە دروستکراوە، تا ئێمە پێکەوە لەسەر ئەم خاکە بژین، پێکەوە دەیپارێزین، ئێمە ئەم خاکەمان بە خوێنی خۆمان ئاو داوە، کۆمینەکەش دەبێت بەم بەرپرسیارێتییە مامەڵە بکات.
"کۆمینەکان ئەوانەن کە بەرەی ناوەوە دەپارێزن"
ئیلیا ئۆغلۆ جەختی لە ڕۆڵی کۆمینەکان کردەوە لە پاڵپشتیکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئەوەی لە کۆمینەکان داوا دەکرێت بەم قسانە دەریبڕی: ژن ڕەگەزێکی بەرهەمدارە، بەبێ ئەوان کۆمەڵگە بە لاوازی دەمێنێتەوە، هەروەها ژنان ماڵ و دامودەزگا ئیدارییەکانیان بەڕێوەدەبەن، ڕۆڵیان هەیە لە دایک بوونەوە تا مامۆستا، پزیشک تا شەڕڤان، هەروەها دەبێت لە ڕووی بەرگرییەوە پشتیوانی هێزەکانی QSD ی خۆمان بکەین، وریا بن، بزانە کێ دەچێتە ناو کۆمینەکەمانەوە و چاودێری هەر جوڵەیەکی گوماناوی بکەن، ئەوانەی بەرەی ناوخۆ دەپارێزن ئەو کۆمینانەن کە لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەڕێوەدەبرێن.
"هاوبەشکردنی ئەزموونی ٦٧ ساڵ لەگەڵ نەوە نوێیەکان"
ئیلیا ئۆغلۆ ئەو ئەزمونانەی لە ژیانی پیشەی خۆیدا بەدەستی هێناوە لەگەڵ نەوە نوێیەکان باس دەکات، ئیلیا بەم وشە کاریگەریانە بوونی خۆی لە کۆمینەکەدا دەردەبڕێت: لە ماوەی ٦٧ ساڵی ژیانمدا ئەزمونێکی زۆرم بەدەستهێناوە، هەروەها ئەم ئەزمونانە لەگەڵ نەوە نوێیەکان باس دەکەم، من بە ئەرکی خۆمی دەزانم کە هۆشیاری کۆمەڵگەکەمان بگۆڕم، بە تایبەتی لە بواری هاوسەرگیری پێشوەختە و ژمارەی ژنان، ئەمانە هەڵەی کۆمەڵایەتین و دەبێت ڕاستبکرێنەوە، هەروەها پێویستە ژنانی گەنج و گەنجان ئاگادار بکرێنەوە لە ڕەشبگیری ئەلیکترۆنی.
"دژی هۆشیاری توندڕەوی و تیرۆر، خوشکایەتی و برایەتی هەموو گەلان"
ئیلیا ئۆغلۆ پەیوەندی کۆمەڵایەتی نێوان نەتەوەکان، ئایینەکان، پێکهاتەکان و نەتەوەکان لە سووریا بە گرنگ دەزانێت، ئیلیا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە لە سووریایەکی دەوڵەمەند بە ئایین و پێکهاتە و نەتەوە دەژین، بۆ بنبڕکردنی ئەو عەقڵیەتە توندڕەوەی کە دەیەوێت وڵاتەکەمان وێران بکات و جینۆساید لە دژی گەلان ئەنجام بدات، پێویستە دیپلۆماسی کۆمەڵایەتی و پەیوەندییەکانی بەهێزتر بکەین، هەر بۆیە زۆر گرنگە برایەتی گەلان لێرەوە بۆ هەموو سووریا بڵاوبێتەوە، هەر بۆیە ڕۆژێک بێ تیرۆر دەژین، ڕۆژێک دەبینین کچ و کوڕەکانمان نەکوژرێن، و لە ڕۆژێکی ئازاددا جارێکی تر کۆدەبینەوە.
ئایا شتێک لە ئاشتەوای باشتتر هەیە؟
ئیلیا ئۆغلۆ کە لە لیژنەی ئاشتەوای کۆمینەکەیە بەم شێوەیە باسی کارەکانی دەکات، وتی: ئایا شتێک لە ئاشتەوای باشتر هەیە؟ من باوەڕم پێی نییە، چونکە کاتێک کێشە دروست دەبێت پێویستە بچینە شوێنی چارەسەر نەک جیابوونەوە، کۆمین کرۆکی بیرۆکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە کە وتی: پڕۆژەی نەتەوەی دیموکرات دەتوانێت جارێکی دیکە ژنە کەوتوەکان پەروەردە بکات، ئێمە ئازاد بووین و خۆمان تامی ئازادیمان کردوە، کە ئەمە شەرەفمەندترین شتە.
"سووریا پێویستی بە سیستەمی کۆمین هەیە"
ئیلیا ئۆغلۆ ویستی هاوڵاتیانی سووریا بەگوێرەی سیستەمی کۆمین خۆیان ڕێکبخەن و بە هیوای سەرکەوتنی ئەم سیستەمە کۆتای بە وتارەکەی هێنا، وتی: کۆمین ڕێگایەکە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان خۆیان بەڕێوەببەن، هەر بۆیە ئەمە سیستەمێکی دیموکراتی و سەرکەوتوە، لە دژی سیستمە دەسەڵاتدارەکان، بەڕای من سووریا زۆر پێویستی بەم سیستەمە هەیە، هەروەها پێویستە گەل هەمیشە خواستی ڕێبەری گەلی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ کارکردن لە کۆمینەیەکدا لەبیربێت و بەم شێوەیە کۆمینەکانیان بەهێزتر بکەن.