لە فورات ٢٠٠ منداڵ بۆ فێستیڤاڵ کۆدەبنەوە
هەشتەمین فێستیڤاڵی منداڵانی کانتۆنی فورات لە یەکەم ڕۆژدا بە بەشداری ٢٠٠ منداڵ دەستیپێکرد.

کۆبانێ
تەڤگەری هیلالی زێڕین و تەڤ-چاندی کانتۆنی فورات هەشتەمین فێستیڤاڵی منداڵانیان بە دروشمی "ئێمەش دەمانەوێت ڕێبەر ئاپۆ ببینین" دەستپێکرد.
فێستیڤاڵەکە دوو ڕۆژە بە بەشداری ٢٠٠ منداڵی خەڵکی کۆبانێ و سیرین و سەرێکانی بەڕێوەدەچێت، منداڵان لە ڕێگەی مۆسیقا و هەڵپەڕکێ و شانۆ و پێشبڕکێکانەوە هونەرەکەیان پێشکەش دەکەن.
لە یەکەم ڕۆژی فێستیڤاڵەکەدا کە لە هۆڵی کولتووری و هونەری باقی شیدۆ بەڕێوەدەچێت، نوێنەرانی دامودەزگا و ڕێکخراوە ناوچەییەکان و هەروەها بنەماڵەی منداڵان ئامادەبوون.
فێستیڤاڵەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد، دواتر سیلاڤا بۆزی، ئەندامی هیلای زێڕین وتارێکی پێشکەش کرد.
سیلاڤا بۆزی فێستیڤاڵی منداڵانی پێشکەش بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کردو وتی: منداڵانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە ساڵانێکی زۆرە لە شەڕ و گێژاودا دەژین، وەک هیوایەک لە ژێر داروپەردوودا گەشە دەکەن و ئایندەیەک بۆ ئێمە دەکێشن. بەتایبەتی منداڵەکانمان بەو پەیامەی کە لە ڕێبەر ئاپۆوە وەریانگرتووە، ڕۆڵ دەبینن لە بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی ئارام و دیموکراسی و داهاتوودا".
پاشان بەپێی بەرنامەی فێستیڤاڵەکە، گروپەکانی شەهید میزگین، دەلیلا، کولیلکێن کۆبانێ، ساکینە، زۆزان و شەهید زیلان، هەروەها منداڵانی باخچەی ساوایانی ڤەژین و هێڤی بۆ منداڵانی کەمئەندام، گۆرانی و شانۆگەری و هەڵپەڕکێی خۆیان پێشکەش کرد.
منداڵەکان بەردەوام دروشمی "بێ ڕێبەر ژیان نییە" و "ژن، ژیان، ئازادی"یان دەوتەوە.