پەرلەمانی عێراق بۆ دواجار بۆ هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق تاوتوێی پێشنیازی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی دەکات، باس لەوە کراوە کەیاساکە ئەمڕۆ بە گۆڕانکارییەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی بەرنامەی کاری ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەرلەمان لەسەر شەش ڕەشنووسی یاسا کۆدەبێتەوە، یەکێک لەو پڕۆژە یاسایانە هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی ژمارە ١٨٨ی ساڵی ١٩٥٩یە.

 

ئەمە لە کاتێکدایە یاسای باری کەسێتی بۆ جاری سێیەم و کۆتا جار تاوتوێ دەکرێت، تا ئێستا پەرلەمانی عێراق دوو کۆبوونەوەی لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی ئەنجامداوە، ئەمڕۆ سێیەمین کۆبوونەوە بۆ گۆڕینی یاساکە ئەنجام دەدات، بە وتەی چاودێران و چالاکوانانی مافەکانی ژنان، گۆڕینی یاساکە عێراق بۆ دەیان ساڵ دەگەیەنێتە ئەم ئاستە.

 

ئەمە لە کاتکدایە کە لە هەرێمی کوردستان و عێڕاق ژنان بۆ پاراستنی مافە سەرەتاییەکانیان و هەموانەکردنەوەی ئەم یاسایە بەردەوامن لە چالاکییەکانیان.