پەراوێزخستنی ژنانی پێکهاتەکان... پراکتیکەکانی ڕژێمی بەعس بە ڕەنگێکی ئیسلامی ڕادیکاڵەوە
ئەو ئیسلامە سیاسییەی لە سووریا بڵاودەبێتەوە، کوشتن و ئاوارەکردنی دانیشتووانەکەیە، ژنان لە چالاکییە سیاسییەکان دوور دەخاتەوە، تەنها یەک یان دوو پۆست بە ژنان دەدات بۆ دڵخۆشکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

یارا خەلیف
حەسەکە- ئەو ژنانەی ١٤ ساڵە پێشەنگایەتی شۆڕشی سووریایان کردووە، توانای ئەوەیان هەیە بۆ چەندین ساڵی تر پێشەنگایەتی بکەن، چونکە دیموکراتی بەشەکی قبوڵ ناکەن، بەڵکو هەوڵ دەدەن بۆ گەیشتن بە دیموکراتی لە ناوەڕۆکی ڕاستەقینەی خۆیدا. ئەوان نوێنەرایەتی کەمتر لە ٥٠% قبوڵ ناکەن، هەر بۆیەش سیاسەتەکانی حکومەتی کاتییان ڕەتکردۆتەوە کە ژنان و پێکهاتەکانی تری سووریا لە داهاتووی سووریا دوور دەخاتەوە.
دانانی زەهرە برازی، ژنێکی گەنجی بەڕەچەڵەک کورد، وەک جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا، مشتومڕی ناو بازنەکانی کورد لێکەوتەوە، کە ئەم تاکتیکانە وەک فۆرمێک لە سیاسەتی جیهادی لەلایەن هەتەشە بۆ پۆلێشکردنی وێنەی حکومەتەکەی وەک دیموکراتی و پاراستنی مافی هەموو پێکهاتەکانی دەبینن.
ژنە چالاکوانان جەختیان لەوە کردەوە کە ئەمە لەگەڵ خواستەکانی گەلی کورد یان ژنان ناگونجێت، کە ئەوان بە فۆرمێکی بەشەکی دیموکراتی ڕازی نین. بەڵکو داوای دیموکراتییەکی ڕاستەقینە و ناوەڕۆکی دەکەن کە لە یاسا و دەستوورەکاندا بەرجەستە بێت، نەک دامەزراندنی تاکەکەسی و ڕووکەش.
ئاهین عەلی، وتەبێژی لیژنەی مەشق و خولی پەروەردەی کۆنگرەی ستار لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەبارەی ئەو سیاسەتانەی کە جیهادییەکانی هەتەشە لە دیمەشق پەیڕەوی لێدەکەن، بە "حکومەتێکی دیفاکتۆ" پێناسە کرد. ڕوونیشیکردەوە، "ڕووخانی حکومەتی بەعس ئومێدی لە دڵی سوورییەکاندا چاندبە کوردیشەوە، چونکە سوورییەکان لە هەموو شارەکاندا، بەبێ گوێدانە مەزهەبەکانیان، لە سەردەمی کۆنتڕۆڵکردنی حکومەتی بەعسدا، بەدەست بیروبۆچوونێکی تائیفی و ڕەگەزپەرستی، ئایدۆلۆژیایەکی سیاسی و پارت و زمانەوانیی، یەکپارچەیی و ئایدۆلۆژیای زمانەوانییەوە زەرەرمەند بوون. سەرەڕای زانیاریی هەمووان لەسەر بیروبۆچوونی هەتەشە کە سەرکەوت بۆ سەر دەسەڵات، جۆرێک لە گەشبینی بۆ گۆڕانکاری هەبوو، کۆمەڵگە چیتر نەیدەتوانی لە یەک ڕەنگدا بژی لەبەر ڕۆشنایی ئەو فرەچەشنییە کولتوورییەی کە لە وڵاتدا زاڵ بوو.
ڕوونیشی کردەوە کە لەگەڵ دانانی ئەحمەد شەرع "جۆلانی" وەک سەرۆکی کۆمار، دۆخەکە گۆڕا. وتی: درێژکردنەوەی ماوەی گوازراوە لە سێ مانگەوە بۆ شەش مانگ، دیسانەوە بۆ پێنج ساڵ نیگەرانیی کۆمەڵگەی سووریای دروستکرد، بەڵام ئەو ڕێککەوتنەی حکومەتی کاتی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات واژۆی کردبوو بە نیشانەیەکی باش دادەنرا، سەبارەت بە داڕشتنی دەستوورێکی دیموکراتی و پاراستنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکان. لەگەڵ ئەوەشدا ئەم ڕێککەوتنە لەلایەن هەتەشەەوە پابەند نەبوو، ئەو ڕێککەوتنە بەبێ ڕاگەیاندنی دەستورەکە ڕاگەیاندووە، لەبەرئەوەی دەستوور بەبێ ڕیفراندۆم لە نێو هاوڵاتیانی سووریا ڕاگەیەندرا، هیچ پێکهاتەیەک لە دەستووری نوێدا دادپەروەرانە مامەڵەی لەگەڵدا نەکرا. یاساکە فرەچەشنی کولتووری و ئایینی پشتگوێ دەخات، تەنانەت ئایینی سەرۆکیش دیاری کرابوو کە موسڵمانی سوننە بێت.
پێشێلکارییەکانی هەتەشە، ڕەنگدانەوەی ئەو بیروبۆچوونەیە کە هەوڵی پۆلیشکردنی دەدات
ئاهین عەلی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە ئەو کۆمەڵکوژیانەی لە دژی عەلەوییەکان ئەنجام دراون، دوژمنایەتی هەتەشە بەرامبەر کۆمەڵگەی دروز، بە یاساییکردنی کوشتنی هەموو مەزهەبەکان و مامەڵەکردنی لەگەڵ ژنان، بیروبۆچوونی ئەم دەسەڵاتە دەردەخەن کە ئیسلامی توندڕەو نوێنەرایەتی دەکات. سەرەڕای هەوڵەکانی بۆ ئەوەی خۆی وەک دیموکراتیک نیشان بدات، لە هەوڵێکدا بۆ دڵخۆشکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و زلهێزە باڵادەستەکان، کردەوەکانی پێچەوانەکەی نیشان دەدەن، جیاوازییان لەگەڵ ڕژێمی بەعس نییە”.
هەوڵی حکومەت بۆ پۆلێشکردنی وێنەی خۆی زیاتر دەرکەوتووە، دانانی ژمارەیەک ژن، سەرەڕای ئەوەی بیروبۆچوونی پیاوانە و نوێنەرایەتی بازنەی هەڵبژاردنەکانیان نەکردووە. پارتی بەعس هەموو بازنەکانی هەڵبژاردنی لە دەسەڵات و دامودەزگاکانی خۆیدا گرتوە، بەڵام بە بیروبۆچوونی بەعسی وڵاتیان بەڕێوەدەبرد. هەتەشە هەمان سیاسەت پراکتیزە دەکات، ئەمەیە کە شۆڕشی سووریای بەرەو قەیران بردووە، دەبینین هەمووان لەبری ئەوەی باس لە ئەنجامەکانی شۆڕش بکەن، باس لە چارەسەری قەیرانی سووریا دەکەن، چونکە بیروبۆچوونی چەسپاندنی کۆیلایەتی و وێنەی حاکم، لە مێشکی ئەو کەسانەدا باو بووە کە شۆڕشەکەیان بەرەو ئەم قەیرانە بردووە.
دیموکراتییەک کە تێیدا ژنان وەک قەوارەی خۆی چێژ لە ئازادی و سەربەخۆیی وەرنەگرن، ڕاستەقینە نییە
ئاهین عەلی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە شۆڕشی ڕۆژئاوا کە بە پێشەنگایەتی ژنان بوو، وایکرد جیاواز بێت لە شۆڕشی سووریا و ڕاستی ئێستای، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەم جیاوازیانە دەبینێت و شایەتحاڵی ئەو ڕێنێسانسەیە کە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە پێشەنگایەتی ژنان بەدەستی هێناوە، مۆدێلی هەنووکەیی نموونەییە. دانانی ژنێکی کوردی بۆ جێگری وەزیری دەرەوە بە ڕەهەندی سیاسی و ئایدیۆلۆژی زانی. وتی: لەڕووی سیاسییەوە هەوڵی پۆلیشکردنی وێنەکەی دەدات، لە کاتێکدا ڕەهەندەکەی تر بە پێشکەشکردنی ژنێکی کورد بەبێ باڵابۆشی لە ناو حکومەتێکدا بە بیروبۆچوونی ڕادیکاڵەوە ،کە زۆر بە ڕوونی وەک ئامرازێک بەکاری دەهێنێت، هەتەشە ئاگادارە لەو کاریگەرییەی کە ژنان لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەیانبووە، بۆ ئەوەی ئەو گۆڕانکارییە بهێنێتە ئاراوە و کۆمەڵگەی کورد بۆ لای خۆی ڕابکێشێت بە پەیڕەوی کردنی ئەم سیاسەتە”.
جەختیشی لەوە کردەوە کە "ئەم دەرکەوتنە بەو مانایە نییە نوێنەرایەتی ژنان یان گەلی کورد دەکات، ئەم دامەزراندنە لەسەر بنەمای دەستووری و یاسایی نەبووە، ئەگەر پێشەنگایاتی هەتەشە بەڕاستی دەیەوێت کۆمەڵگەی سووریا ڕازی بکات، بە کوردیشەوە، دەبێت گۆڕانکاری لە پێکهاتە سەربازی و دەستوری و یاساییەکانیدا بکات، هەموو ئەمانە لەسەر بناغەیەکی دیموکراتی و سیستەمێکی لامەرکەزی بنیات بنێت بۆ ئەوەی بتوانرێت بەدیبهێنرێت، لەگەڵ خواستەکانی هاوڵاتیان و ژنانیش، "دیموکراتییەک کە ژنان تێیدا ئازاد نەبن و هیچ کیانێکی نەبێت، دیموکراتییەکی ڕاستەقینە نییە".
"ئێمە بەشێک لە دیموکراتی قبوڵ ناکەین، بەڵکو دیموکراتییەکی تەواومان دەوێت"
ئاهین عەلی ڕوونیکردەوە، وەک ژنان ئاواتەخوازن "کیان و جەوهەرێکی ناوازە بۆ ژنان دروست بکەن لە ڕێگەی دامەزراندنی سیاسەتێکی دیموکراتییەوە کە هەموو ژنان لە هەموو پێکهاتەکانەوە یەکبخات. ئەمە ئەزموونێکی سەرکەوتوو دەبێت، چونکە لە ئێستاوە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی و یاسایی و سیاسی جێبەجێ دەکرێت، ئاماژەی بە یاسای بنەماڵە، گرێبەستی کۆمەڵایەتی و سیستەمی هاوبەشی سەرۆکایەتی،
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرێک لە ژنان پێشەنگایەتی وڵاتەکانیان کردووە، بەڵام بە بیروبۆچوونی پیاوێکەوە، زۆرێک لە ژنان پێشەنگایەتی شۆڕشەکانیان کردووە، بەڵام دواجار نەیانتوانیوە نوێنەرایەتی خۆیان بکەن یان مافەکانیان بەدەستبهێنن. ئێمە نامانەوێت ئەو ئەزموونانە دووبارە بکەینەوە، بۆیە ئاگادارین لەوەی کە ڕەخنە لە چی دەگرین و داوای چی دەکەین. ژنان لە حکومەتی کاتی ناتوانن نوێنەرایەتی ئیرادەی ژنان و کۆمەڵگە بکەن. پێویستە هەموو ژنان ئاگاداری ئازادی و مافی خۆیان بن بۆ مامەڵەکردن بەگوێرەی مەرجەکانی قۆناغەکە، چونکە گۆڕینی بیروبۆچوونی کۆمەڵگە و دەسەڵات، پێشەنگایەتیکردنی قۆناغەکە بۆ سەلامەتی تەنها لە ڕێگەی پێشەنگی ژنانەوە بەدەست دێت.
سەبارەت بە دانانی زەهرە برازی کورد وەک جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا، پرسیاری ئەوەی کرد، ژنێکی کورد کە ئەمڕۆ شەڕی کرد، چۆن قبووڵی دەکات لەگەڵ ئەو کەسانە بێت کە کۆمەڵکوژییان لە دژی ژنان ئەنجامداوە، لێرەدا ئاماژە بە بکوژی سیاسەتمەدار هێڤرین خەلەف دەکەین، کە لە فیرقەی ٨٦ی سوپای سووریای نوێ وەک فەرماندە دەستنیشانکرا،ژن سەرەتا دەبێت سروشتی ڕاستەقینەی خۆی بزانێت. ڕوونیشیکردەوە، ئەو ژنانەی ١٤ ساڵ پێشەنگایەتی شۆڕشیان کردووە، توانای ئەوەیان هەیە بۆ چەندین ساڵی دیکە پێشەنگایەتی بکەن، چونکە ئەوان بەشێک لە دیموکراتی قبوڵ ناکەن، بەڵکو دەیانەوێت دیموکراتی لە جەوهەری ڕاستەقینەی خۆیدا بەدیبهێنن، نوێنەرایەتی لە ٥٠% کەمتر قبوڵ ناکەن.
"هەتەشە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە لە کۆمەڵکوژی و جینۆساید"
لوسناک کاڤوریان، هاوسەرۆکی تەڤگەری لاوانی دیموکراتی ئەرمەنستان ڕایگەیاند، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست شاهیدی چەندین ململانێی یەک لە دوای یەکە، هەموو ئەمانەش کاریگەرییان لەسەر سووریا هەیە، کە لە ساڵی ٢٠١١ەوە بەهۆی شەڕەکانی سەر دەستی ڕژێمی پێشووەوە تێکچووە، هەموو پێکهاتە و مەزهەبەکان و ئایینەکانی کردە ئامانج، بڵاوەی پێکردن لە سەرانسەری وڵاتانی جیاواز لە جیهاندا.
ڕوونیشیکردەوە، دوای ڕووخانی ڕژێمەکە، گەلی سووریا دوای ئەو ئازارە بەردەوامەی لە ماوەی ١٤ ساڵدا بەسەریاندا هاتبوو، هیوای سووریایەکی نوێیان دەخواست. لەگەڵ ئەوەشدا ڕژێمی پێشوو بۆشاییەکی سیاسی بەجێهێشت کە بووە هۆی سەرهەڵدانی هەتەشە، مێژوویەکی دوورودرێژی لە کۆمەڵکوژی و جینۆساید هەیە، لە عێراق و وڵاتانی عەرەبیەوە دەست پێدەکات، تا دەگاتە وڵاتانی ئەوروپی. دەبینین کە ئەو چەتانەی ئەمڕۆ لە ڕیزەکانی هەتەشەدا شەڕ دەکەن و دانراون بۆ پۆستی سەرکردایەتی سەربازی، هەمان ئەوانەن کە دەستیان بە کۆمەڵکوژییەکانی ئەرمەنستان سوور بوو، کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا دژی گەلی ئەرمەنستان ئەنجامدرا.
وتیی: ئەمڕۆ ئێمە ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی نوێ دەبینەوە لەلایەن ڕێکخراوەکەوە بە بیانووی بەدواداچوون بۆ پاشماوەکانی ڕژێم، ئەوان نەک هەر گەنجیان کوشتووە، بەڵکو ژن و منداڵیشیان کوشتووە کە هیچ پەیوەندییەکیان بە ڕژێمی پێشووەوە نییە، هەروەک چۆن پێشتر لە شەنگال کردیان کاتێک ئێزیدییەکانیان کوشت، ژنەکانیان ڕفاند و لە بازاڕەکانی کۆیلەدا دەیانفرۆشت. خۆیان ڕێکخست و بە دەستپێکردنی شۆڕشێک لە دژی ئەم ڕێکخراوە وەستانەوە، بەڵام ئەمڕۆ دەبینین ئەم ڕێکخراوە بە یەکپۆشی فەرمی و ڕەزامەندی نێودەوڵەتی لەسەر سەروەری سووریا وەستاوە.
مەترسی زیندووکردنەوەی داعش لە سووریا
لوسناک کاڤوریان جەختی لە مەترسی ئیسلامی سیاسی توندڕەو کردەوە کە جیهادییەکانی هەتەشە کار بۆ بڵاوکردنەوەی لە سووریا دەکەن، وتی: ئەمڕۆ ئەم ئیسلامە سیاسییە کە لە وڵاتدا بڵاودەبێتەوە، پێکهاتەکانی سووریا دەکوژێت، ئاوارە دەکات و ژنانیش لە حکومەتی سووریا دووردەخاتەوە. ئەوان بە تەواوی ئاگاداری خواستەکانی گەلی سووریا نەبوون، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ئەو کەسەی ئەمڕۆ وڵاتەکەی بەڕێوەدەبات. ئەحمەد شەرع 'جۆلانی' کە دەستەکانی بە خوێنی بێتاوانەکان سوورە، هەموو سووریای خستۆتە ژێر دەسەڵاتی داعشەوە، لە ساڵی ٢٠١٤دا باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای کردە ئامانج، ئەمە دوای سیاسەتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی کە چەندین کۆمەڵکوژی لە دژی پێکهاتەکان ئەنجامدا، لەوانە ئەرمەنەکان، سووریەکان، ئێزیدیەکان، کوردەکان، لە هەوڵێکدا بۆ سەرکوتکردنی دەنگی ڕاستی و دادپەروەری، بۆ ئەوەی سووریا لە ژێر یەک ئاڵادا بێت، بەبێ گوێدانە مەزهەبەکانی تر.
ئاماژەی بە دەستووری نوێی سووریا کرد، بە هەوڵێک بۆ بنیاتنانی دەوڵەتی خەلافەتیی زانی بەبێ ڕەچاوکردنی مافەکانی پێکهاتەکانی ناو سووریا، بەبێ گوێگرتن لە داواکارییەکانی گەلی سووریا.
ڕوونیشیکردەوە، ئەم سیاسەتە هەستی ئەو سوورییانە دەوروژێنێت کە نادادپەروەرییەکی قورسیان بەسەردا هاتووە. وتی: سەرەڕای کوشتنی هێڤرین خەلەف، چالاکوانی کورد لە لایەن حاتەم ئەبو شەقرا، کە هەوڵی بەرقەرارکردنی ئاشتی لە ناوچەکەدا بوو، کۆمسیۆن ئەوی وەک فەرماندەی بەناو سوپای نوێی سووریا دەستنیشانکرد، ئەمەش دووپاتی دەکاتەوە کە حکومەتی کاتی ئەو خواستانەی گەلی سووریای بەدی نەهێناوە، کە خەباتی بۆ ئازادی و ئاشتی کرد .
"دانانی ژنێکی کورد بۆ پۆستێکی فەرمی پۆلێشکردنی وێنەی حکومەت"
لوسناک کاڤوریان جەختی لەوە کردەوە کە پێدانی چەند پۆستێک بۆ ژنان وێنەی ئەم دەسەڵاتە نوێیە ناگۆڕێت. وتی: دانانی ژنێکی کورد هەڵوێستێکی فەرمییە بۆ پۆلیشکردنی وێنەی حکومەت، خستنەڕووی وەک دیموکراتی لەڕێگەی بوونی هەموو پێکهاتەکانەوە، زەهرە برازی قسەی نەکرد و هیچ لێدوانێکی نەدا، چونکە بیروبۆچوونی حکومەت ڕێگە بە ژنان نادات قسە بکات، ئەگەر هەلی قسەکردنی هەبێت، وتارەکەی تەنها پیاوانە دەبێت، وەک وتارەکەی عائیشە دبس، کە وەک وەزیری کاروباری ژنان دامەزراوە.
ئاماژەی کرد، دانانی زەهرە بەرازی وەک جێگری وەزیری دەرەوە، داواکارییەکانی گەلی کورد و سووریای بەدی نەهێنا. وتی: ئەو بیروبۆچوونەی هەتەشە پەیڕەوی لێدەکات دوژمنایەتی ژنانە، ئیتر دامەزراندنی تاکەکەسیش لەگەڵ خواستەکانی گەلی سووریادا ناگونجێت، کە بریتین لە نوسینەوەی
دەستورێکی دیموکراتی کە مافەکانی هەموو پێکهاتە و گروپەکان جێبەجێ بکات، ڕۆڵێکی بنەڕەتییان پێبدات لە هەڵوێستی بڕیاردان.
وتی: ئاوەدانکردنەوەی سووریا تەنها لەڕێگەی بەهێزکردنی ژنان و بەشداری سیاسییەوە بەدی دێت، گەنجانیش ڕۆڵێکی سەرەکییان هەیە لە داڕشتنەوەی وڵاتدا، بەڵام ئێمە پێمان وایە هەتەشە هیچ گرنگییەکی نەداوە بە ڕۆڵی گەنجان و بنیاتنانی ئایندەیان.
لوسناک کاڤوریان، هاوسەرۆکی تەڤگەری لاوانی دیموکراتی ئەرمەنستان لە کۆتایی قسەکانیدا بە ڕاکێشانی سەرنجی هاوڵاتیان بۆ مەترسی دووبارەبوونەوەی کۆمەڵکوژی دژی گەلی سووریا، بەتایبەتی دژی گەلی ئەرمەنستان. وتی: ترسمان هەیە لە دووبارەبوونەوەی ئەو کۆمەڵکوژیانەی کە لە دژی ئێمە ئەنجام دەدرێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە کات خۆی دووبارە دەبێتەوە، بۆیە داوا دەکەین دەستووری سووریا بە تەواوی مافەکانمان بەردەست بکات، هەموو پێکهاتە و کەمینەکان بپارێزێت، هەروەها حاتم ئەبو شەقرا و ئەبوعەمشا لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.