پاش ٣٧ ساڵ هێشتا هەڵەبجە بریندارە
ئەمڕۆ ٣٧ ساڵ بەسەر کیمیاباران کردنی هەڵەبجە تیپەر بوو. ئەوەی مایەی نیگەرانی دانیشتووان و کەسوکاری قوربانیانە ئەوەیە هیشتا خەلکەکەی لە بارودۆخێکی خراپدا دەژین و نەتواندراوە خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکانی دابین بکرێت.

هەڵەبجە
ئەمڕۆ ١٦ی ئادار ٣٧ ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا تێپەڕی، کەسوکاری شەهیدان و دانیشتووانی هەڵەبجە لەم ڕۆژەدا داوا دەکەن خزمەت بەشارەکەیان زیاتر بکرێت و لەگەڵ ئەوەش گلەیی لە حکومەتی هەریم دەکەن کە پشوو بۆ ماتەمینی بوو دەکرا ئەو ڕۆژە بکرایەتە پشوو تا کەسوکاری شەهیدان بەشداری یادەکەیان بکردایە.
شەونم عەبدوڵا کە دایکی دوومنداڵی ون بوو پینج خوشک و برای ون بووە لەو تاوانەدا باسی لەوەکرد، دڵخۆشە بەوەی ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو یادەکە کراوەتەوە هەموو چین و توێژ و نەتەوەکان بەشدارن تیایدا بەڵام شەونم نیگەرانە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وتی: مایەی شەرمەزاریە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان چونکە حکومەتی عێراق ئەم رۆڕۆژەی کرد بە پشوو، بەڵام لە هەرێم ١٦/٣ بۆ هەڵەبجەییەکانی بەڕەوا نەبینی تا بیکاتە پشوو بۆ ئەوەی هەموو خەڵک بەشداری ئەم یادەی بکردایە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر حکومەت لەخەمی هەڵەبجەیەکان بوایە دەبوو سەرۆکی حکومەت و جگرەکەی لێرە بوونایە، بەڵام بەداخەوە حکومەتی هەرێم و عێراق تاوەکو ئیستا کاریان نەکردوە بۆ دۆزینەوەی منداڵە ون بوەکان، هەڵەبجە پەرلەمان و ئەنجومەنی دروست کرد تاوەکو بڕیاری لێبدەن، بەڵام لەخەمی هەڵەبجەو هەڵەبجەییەکان نییە.
شلیر جەمیل، لە کۆمەلەی رۆشنبیری موختارەکان وتی: داوا دەکەین لەسەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان حکومەت و حزب هەرچەی زووە ئاوڕێک ل هەڵەبجە بدەنەوە، چونکە هەڵەبجە لەهیچ شاریکی تر ناچێت قەبارەی کارەساتەکانی زۆر زۆرن و پیێویستە کار لەسەر ئاوەدانکردوەی هەڵەبجە بکرێت، لە ١٦/٣ هەموو ساڵێک یادی کیمیابارانی هەڵەبجە بکرێتەوە، هاوڵاتیان داوا دەکەن خزمەت بە شارەکەیان بکەن.