"نەتەوەی دیموکراتیک بۆ هەموو پێکهاتەکانی سووریا چارەسەرە"

ڕەمزیە محەمەد، هاوسەرۆکی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک جەختی لەوەکردەوە کە پارادایمی نەتەوەی دێموکراتیک چارەسەرێکە بۆ هەموو پێکهاتەکانی سووریا و وتی: لە ڕێبازی نەتەوەی دیموکراتیکدا هەمووان نوێنەرایەتی ئیرادەی خۆیان دەکەن.

ڕۆنیدا حاجی 

 

حەسەکە-پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک هێڵێکی ڕزگاریخوازی کۆمەڵایەتییە کە بە قووڵی شیکاری قەیرانەکانی مۆدێرنیتە سەرمایەداری و لەناوچوونی دەوڵەت-نەتەوەو داڕمانی سیستمی پیاوسالاری دەکات. ئەم پارادایمە کە لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە پەرەی پێدراوە، ئامانجی ئەوەیە کە لەسەر بنەمای ئازادیی ژنان، کۆمەڵایەتی و کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک بێت، ڕەمزیە محەمەد، هاوسەرۆکی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک "TEV-DEM"، کە یەکێک بوو لە نوێنەرانی کۆنفرانسی کادری نەتەوەی دیموکراتیک کە لە ٢٤ی تەمووز بەڕێوەچوو، هەڵسەنگاندنێکی بۆ دەزگاکەمان کرد.

 

"ئەمە بەدیلێکی ئازادی و ڕزگارییە بۆ هەموو پێکهاتەکان"

ڕەمزیە محەمەد ڕایگەیاند کە پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک پشت بە ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی دەبەستێت و لە درێژەی قسەکانیدا  وتی: نەتەوەی دیموکراتیک پشت بە ڕێکخستنی کۆمەڵگە دەبەستێت و گەلانی ناوچەکە ئەم پڕۆژەیە لە باوەش دەگرن، چونکە لە ڕێبازەکەیدا هەموو پێکهاتەکان دەتوانن لە هەموو ئاستەکاندا ڕۆڵی خۆیان بگێڕن، چونکە کۆمەڵگەی دیموکراتیک ماڵێکە بۆ هەموو خێزانێک و هەموو کەسێک. پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک تەنها بۆ گەلی کورد نییە. بەدیلێکی ئازادی و ڕزگارییە بۆ عەرەب، سریانی، ئەرمەنی، تورکمان و هەموو گەلانی ناوچەکە هەموو ئەو پێکهاتانەی کە لەژێر ئەم پڕۆژەیەدا خۆیان ڕێکخستووە، مافەکانیان پارێزراو بووە و خۆیان زیندوو کردووەتەوە.

 

"نەک تەنها بەدیلێک، بەڵکو پێویستییەکیشە"

ڕەمزیە محەمەد جەختی لەوە کردەوە کە پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک ئامرازێکی بەهێزە بۆ وەستاندنی شەڕەکان و وتی: پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک ئەو بنەمایە بوو کە سووریای باکوور و ڕۆژهەڵاتی لەسەر خۆی ڕێکخست و خۆی و سیستەمەکەی پاراست، ئیدارەی گەلەکەی خۆی جێبەجێ کرد، بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ دامەزراندنی ئاشتی و دیموکراتیک لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، پارادایمی نەتەوەی دێموکراتیک ئامرازێکە کە لە ڕێگەیەوە دەتوانین بانگەوازی ڕێبەر جێبەجێ بکەین و چارەسەر وەستاندنی شەڕەکان دەبێت، جێبەجێکردنی ئەم پارادایمە تەنها ئیدیعایەکی تیۆری یان هەڵوێستێکی ئەخلاقی نییە. بە پێشەنگایەتی و ڕێکخراو و بەرپرسیارێتی و هۆشیاری دەکرێت. ئەم پارادایمە تەنها بەدیلێک نییە، بەڵکو پێویستییەکیشە.

 

"بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی کۆمەڵایەتی ئامانجێکی ستراتیژییە"

ڕەمزیە محەمەد جەختی لە گرنگی بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی کۆمەڵایەتی کردەوەو وتی: بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی کۆمەڵایەتی ئامانجی ستراتیژی سەرەکی هێڵی نەتەوەی دێموکراتیکە و پێوەر بۆ سەرکەوتنی شۆڕشی ژنان دیاری دەکات، لەم چوارچێوەیەدا ئەرکی سەرەکی کە دەکەوێتە سەر شانی کادرەکانی نەتەوەی دیموکراتیک، چالاککردنی کۆمۆنەکانە پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک بۆیە بەهێزکردن و ڕێکخستنی بنکەکە بنەمای سەرکەوتنی ئەم پڕۆژەیە ئەگەر کۆمۆنەکە چالاک نەبێت، ناتوانین ئیدارەیەکی دیموکراتیک دروست بکەین چونکە کۆمۆنەکە دەتوانێت چارەسەر بۆ کێشە کۆمەڵایەتییەکان بدۆزینەوە.

 

رەمزیە محەمەد داوای لە هەموو ژنان کرد کە پێشەنگییەکی بەهێز لە ڕێکخستنی کۆمەڵگەدا بگرنەبەر و ڕۆڵیان هەبێت لە چالاککردنی کۆمۆنەکان.

https://youtu.be/zfQrF8oKFYo?si=gJrezz8GGu8flat4