بۆ یادی بیشەنگ بروسک و سارا هۆگر، گۆرانییەک: بیشەنگی من
هونەرمەند ڤیان کیچی گۆرانی "بیشەنگی من"ی بۆ دوو ساڵەی شەهیدبوونی بیشەنگ بروسک و سارا هۆگر بڵاوکردەوە.

ناوەندی هەواڵ
بیشەنگ بروسک، ئەندامی کۆمیتەی گەنجانی پەکەکە و ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی گەنج و سارا هۆگر، ئەندامی بەڕیوەبەریی کۆمەڵەی ژنانی گەنج لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی پاراستنی مەدیا لە ٢٨ی تەمووزی ٢٠٢٣ شەهید بوون.
لە دوو ساڵەی یادی بیشەنگ بروسک و سارا هۆگر، هونەرمەند ڤیان کیچی گۆرانییەکی بە ناوی "بیشەنگی من" بڵاوکردەوە.
ڤیان کیچی کە لە نزیکەوە بیشەنگ بروسکی دەناسی وتی: ئەم گۆرانییە بۆ یادکردنەوەی قارەمانێتی بیشەنگ بروسکە، کە خەڵکی شرناخە. خەڵکی بۆتان ناوی منداڵەکانیان بە بیشەنگ ناودەبەن بۆ ئەوەی هەموو بیشەنگێک بژی، ئەم گۆرانیە من بە دەنگی ساڵیحە شرناخی گوێبیستی بووم، زۆر سەرسام بووم پێی، هەر بۆیە پێشکەشی دەکەم بۆ گیانی بیشەنگ و سارا، ئەم گۆرانییە لە ساڵیادی ئەودا بڵاوکرایەوە. بیشەنگ بروسک قارەمانانە لە پێناو شەرەف و ژیانیدا وەستایەوە. جوانترین و جەنگاوەرترین و بوێرترین ژن بوو و ئەرکی شۆڕشگێڕانەی بە خۆنەویستی جێبەجێکرد.