نەسرین داودئۆغڵو: دەبێت حکومەت پێشەنگایەتی پرۆسەکە بکات
نەسرین داودئۆغڵو لەبارەی بڕیاری پەکەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەیکەلی ڕێکخراوەیی و ڕاگرتنی خەباتی چەکداری ڕایگەیاند، دەبێت حکومەت پێشەنگایەتی پرۆسەکە بکات، ئۆپۆزسیۆنیش دەبێت بەربەستی زەوتکردن بشکێنێت.

ئارژین دیلەک ئۆنجەل
ئامەد-بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ "ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک" بەردەوامە لە دەنگدانەوە، لە کاتێکدا پەکەکە لە کۆنگرەی ١٢هەمی خۆیدا بڕیاری خۆی بۆ هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی ڕێکخراوەیی خۆی و ڕاگرتنی خەباتی چەکداری ڕاگەیاند. ئەم هەنگاوە نوێنەرایەتی گۆڕانکارییەکی بەرچاو و پرۆسەیەکی زۆر هەستیار دەکات کە پێویستی بە بەرپرسیارێتی هاوبەش هەیە لەلایەن هەموو لایەنەکانەوە بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتنەکەی.
"پێویستە بە گەشبینییەوە سەیری پرۆسەکە بکرێت"
نەسرین داودئۆغڵو، ئەندامی پلاتفۆرمی یەکێتی دیموکراتیک "DİB" بڕیارەکەی پەکەکەی بە "ئەرێنی" پێناسەکردو ئاماژەی بەوەکرد، بەشێک لە گروپە دژە ئاشتیەکان هەوڵی دروستکردنی کەشێکی نەرێنی دەدەن لەم جۆرە ئۆپەراسیۆنانەدا، وتی: پێویستە گەشبین بین، ئەگەر بەدوای لێوارە زبرەکاندا بگەڕێین، ئەوا دەیاندۆزینەوە. زۆر سەرمان سوڕما کە دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە لە ساتێکی چاوەڕواننەکراودا بە ئەرێنی لەسەر ئەم بابەتە قسەی کرد. پێویستە هاوسەنگی جیهانی و ئامۆژگاری و هاوسەنگی لە وڵاتانی دیکەوە هەبێت، بەڵام حەز دەکەم بۆ ساتێک کڵاوی DİB ـم بخەمە لایەک و بڵێم، وەک هاوڵاتییەک، بە لەبەرچاوگرتنی کەشوهەوای ئەو وڵاتەی کە تێیدا دەژیم، وەک هەموو کەسێک، پێموایە ئەم ئۆپەراسیۆنە باش دەبێت پێش ئەوەی بەدوای پرسەکانی پشتیەوە بگەڕێم.
ڕوونیکردەوە کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەرگایەکی بەڕووی ئاشتیدا کردەوە. وتی: ئەو کەسێکە خاوەن بیرەبۆچونێکی تێگەیشتنە، ئەمەش بە هۆی تێگەیشتنی قووڵی لە ڕووداوە جیهانییەکان و چۆنیەتی چارەسەرکردنی پرسەکان بە ئەرێنییە، تەنیا کار بۆ بەرژەوەندی گەلی کورد ناکات، بەڵکو بۆ داهاتوویەکی باشتر بۆ هەموو هاوڵاتیانی تورکیا کار دەکات، ئەمەش هەیەجان بۆ هەوڵەکانی بەرز دەکاتەوە، ماوەی نیو سەدەیە جیهان گیرۆدەی شەپۆلی توندوتیژی بووە، زیانی گەورەی مرۆڤی بەجێهێشتووە و ئازارێکی ڕەگداکوتاو، ئەمەش وایکردووە چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە بە چارەسەری سیحراوی لەڕادەبەدەر قورس و مەحاڵ بێت.
گرنگی پرۆسەی سیاسی لە گەیشتن بە پێکەوە ژیان
نەسرین داودئۆغڵو جەختی لەوە کردەوە کە ئەم پرۆسەیە لە ڕادەبەدەر هەستیارە و بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی هەموواندایە، هەر لە سیاسەتەوە تا کۆمەڵگا. دەشڵێت: "پرۆسەیەک دەبێت بەشێوەیەکی بیرمەندانە بەڕێوەبچێت، ئەو هەنگاوەی تەڤگەری ئازادیی کوردستان گرتویەتییەبەر لەڕووی پێگەیشتنی خۆیەوە لەکاتی گونجاودا هات، بەشێوەیەکی سروشتی سەرکردەکانی بزووتنەوەکەش بیریان لەوە کردەوە و هەستیان بە گرنگیی ئەو پرۆسەیە کرد".
ئاماژەی بەوەشکرد، هەم تەڤگەرەکە و هەم پێشەنگایەتیەکەی پێیان وابوو کە ئەم پرۆسەیە بەم شێوەیە بەردەوام نابێت، دەبێت فەرمانڕەواکانی دەوڵەتی تورکیا هەستیان بەوە کردبێت کە شتەکان بە باشی بەڕێوەناچن، هەر بۆیە ژینگەیەکی وا لەدایک بووە. ئێمە لە کاتی گونجاوداین، با ئەمە لەدەست نەدەین. ٥٠ ساڵ کاتێکی زۆر درێژە، بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە بگاتە ئەنجامەکەی، دەبێت هاوسەنگییەکی ئەرێنی لە دەوری ئەوەی کە دەبێت ئێستا بیکەین، دروست بکەین".
نەسرین داودئۆغڵو ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەتا و پێش هەموو شتێک، دەبێت دێم یان ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پرۆسەکە بۆ هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە ڕوون بکەنەوە. گەلی تورکیا و کورد دەبێت ڕێگەیەک بۆ پێکەوە ژیان بدۆزنەوە. ئەمە کارێکی باشە، دەتوانرێت لە هەواڵ و گۆرانی و فیلمەکاندا ڕوماڵی بکرێت. زۆر گرنگە ئەم گێڕانەوەیە دووبارە بکرێتەوە بەبێ ئەوەی لێی بێزار بن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "قسەیەک هەیە کە دەوترێت ئەوانەی چەکوشیان هەیە هەموو شتێک وەک بزمارێک دەبینن، ئەگەر ئامرازێکت هەبێت پێویستە بەکاریبهێنیت. وەک ڕۆژنامەنووسێک پێموایە دەبێت هێزی پەیوەندیکردن بەکاربهێنرێت. دەتوانرێت کامپەین لەسەر ئەم پرسە بەڕێوەبچێت، دەتوانرێت لەلایەن ئۆپۆزسیۆن و حکومەتەوە پێشەنگایەتی بکرێت".
"دەبێت دەستبەرداری کارایی دژە دیموکراتیەکان بن"
نەسرین داودئۆغڵو ئاماژەی بە بەرپرسیارێتی حکومەتی تورکیا کرد، وتی: دەبێت مافی زمانی دایکی بە ئاشکرا بناسرێت، هاوکات لەگەڵ وازهێنان لە کارایی دژە دیموکراتیەکانی وەک سەرپەرشتیکردن. دەتوانم گوێ لە هەر گۆرانییەکبگرم کە بمەوێت بە زمانی دایکی خۆم، دەتوانم قسەی پێبکەم، دەتوانم بچمە ناو پەرلەمان و خەریکی سیاسەت بم. پێویستە هەموو کەسێک بتوانێت وەک من بژی. یارمەتیدەر دەبێت ئەگەر تێبگەین کە کورد جیاوازی نییە لەگەڵ تورکەکان، نەک تەنها لە ڕووی زارەکییەوە، بەڵکو لە ژیانی کاراشدا، و بانگەشە بۆ ئەمە بکەین.
لە کۆتایی قسەکانیدا نەسرین داودئۆغڵو وتی: دەبێت بنیاتنەر بین. دەبینین هەموو شتێک زۆر بەهێزتر دەبێت. نابێت پەلە بکەین یان لەم پرۆسەیەدا خۆڕازی بین. دەبێت بزانین ئەو وڵاتانەی ئەم جۆرە پڕۆسانە تێدەپەڕن ڕێگایەکی ئاسانیان نییە. پێویستە حکومەت پێشەنگایەتی لەم بابەتەدا بکات. هەروەها ئۆپۆزسیۆن پێویستی بەوەیە ڕێبازێکی دیموکراتیتر و یەکسانیخوازانەتر بگرێتەبەر، ئەو کۆت و بەندانە بشکێنێت کە دەیسەپێنێت.