دێرک سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک و پێکەوەژیانی گەلان بەرجەستە دەکات
ژنانی کورد و سریانی لە شاری دێرک لە جزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جەختیان کردەوە کە یەکگرتوویی گەلانی ئەو شارە لە ڕێگەی سیستمی نەتەوەی دیموکراتیکەوە بەدیهاتووە.

زەینەب عیسا
دێرک-شاری دێرک، لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە کولتووری دەوڵەمەند و پێکهاتە هەمەچەشنەکانی و سروشتی وێنەکێشانی بەناوبانگە. هێمای پێکەوەژیانی ئاشتیانە، بەتایبەتی دوای دەستپێکردنی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک.
شاری دێرک بە پێکهاتە هەمەچەشنەکەی لە کورد، سریانی، ئاشووری، ئەرمەنی و عەرەب، نوێنەرایەتی مۆدێلێکی ناوازەی ژیانی کۆمەڵایەتی دەکات. سەرەڕای هەموو ئاڵەنگاریەکان، وەک هێمای ئاشتی ناوچەیی و ناوەندێکی گرنگ بۆ خۆبەڕێوەبردن باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەمێنێتەوە.
"هەموو کەسێک بە کولتوور و زمانی خۆی دەناسرێت"
عائیشە عوبەید، ژنێکی کوردی دانیشتووی شاری دێرک، سەبارەت بە سروشتی ژیانی شارەکەی وتی: پێکهاتە جۆراوجۆرەکان لێرە دەژین کە کورد و عەرەب و سریانی و ئەرمەنیشیان تێدایە، هەریەکەیان شوێنی تایبەت بەخۆیان هەیە، بەبێ گوێدانە ئایین و مەزهەبەکەیان. بە ئاماژەدان بەوەی کە تەنانەت پێش هەڵگیرسانی شۆڕشیش پێکهاتەکانی کورد و سریانی پێکەوە ژیاون، پەیوەندییەکی پتەویان هەبووە، هەر مرۆڤێک بە کولتوور و زمانی خۆی ناسراوە. دوای سەرهەڵدانی شۆڕشی ڕۆژئاوا بە ڕابەرایەتی ژنان، ئێمە لە زۆر دامەزراوەدا جێگەی خۆمان گرتەوە، خۆبەڕێوەبردنیش جیاوازی لە نێوان پێکهاتەکاندا نەکرد، پەیوەندییەکانی نێوان پێکهاتەکانی دیریک بەهێزە، ئێمە برایەتییەکی گەلانمان لە نێوانماندا دامەزراندووە.
"پێکەوەژیانی گەلان لە ڕێگەی سیستمی نەتەوەی دیموکراتیکەوە دامەزرا"
عائیشە عوبەید سەرنجی بۆ ئەو گەڕەکە ڕاکێشا کە بە "کۆمەن ڤیتاریا" ناسراوە وتی: زۆرینەی ئەوانەی لە گەڕەکەکەدا دەژین، سریانین ئێمەش وەک کورد ڕێز لە ئایینەکەیان دەگرین، لە جەژنەکانیاندا سەردانیان دەکەین و پێکەوە کۆدەبینەوە، ئەوانیش لە جەژنی خۆماندا سەردانمان دەکەن، لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا ناکۆکی و ناتەبایی زۆریان لەنێوان ئێمەدا دروستکرد، هەوڵیان دەدا پێکهاتە کورد و عەرەبەکان لەدژی یەکتر بکەنەوە، ئێمە و گەلی کورد بەتایبەتی لە سەردەمی دەسەڵاتی ڕژێمی پێشوودا زیانێکی زۆرمان بەرکەوت، بەڵام دوای دامەزراندنی سیستەمی نەتەوەیی دیموکراتیک و خۆبەڕێوەبردن، گەلانی کورد، عەرەب، سریانی، ئەرمەنی زۆر لە یەکتر نزیک بوون و برایەتی گەلان لە نێو ئێمەدا چەسپی.
"پێکهاتە جیاوازەکان لە دێرکدا پێکەوە دەژین"
جۆرجیت کورکەیس، ژنێکی سریانیە ،لە شاری دیریک لەدایک بووە. وتی: ژیان لێرە نایاب و جوانە، چونکە چەندین گەل و مەزهەب لەخۆدەگرێت، هەر مەزهەبێک ڕێز لە بەرامبەرەکەی دەگرێت، وەک پێکهاتەیەکی سریانی کار لەگەڵ کۆمەڵگەی کورد دەکەین، پێکەوە خاکەکە دەکۆڵین و دەچێنین، لەگەڵ دامەزراندنی خۆبەڕێوەبردن، پەیوەندیی دۆستایەتی و برایەتی نێوانمان بەهێزتر بووە، کورد و عەرەب و سیریانیش خەریکە جێگەی خۆیان لە دامەزراوەکاندا دەگرنەوە.
دامەزراندنی کۆمین ڤیتاریا
جۆرجیت کورکەیس سەبارەت بە ژمارەی خێزانەکانی ئەو گەڕەکە کە بە کۆمین ڤیتاریا ناسراوە، وتی: دراوسێکانمان لە گەڕەکەکەدا کورد و عەرەب و ئەرمەنین، ئێمە بە یەک خێزان دادەنرێین، ڕێز لە یەکتر دەگرین، هەروەها لە گەڕەکێکدا دەژین کە چەندین پێکهاتە و مەزهەبی جیاواز لەخۆدەگرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، لە گەڕەکەکەماندا ٢٠٠ ماڵ هەیە، لەگەڵ هاوڵاتیان کە لە هەموو پێکهاتەکانەوە لەڕێگەی کۆمۆنەوە گەڕەکەکە ڕێکدەخرێت، کۆبوونەوەکان ئەنجامدەدرێن، لیژنەکانیش دیاریدەکرێن. لیژنەیەکی تەندروستی و پاراستن و لیژنەکانی تریش هەیە. ئەرکەکانی هەر لیژنەیەک دیاریکراون، هەروەها لەو کار و چالاکییانەی کە لە گەڕەکەکەدا ئەنجامی دەدات ئاگادار دەکرێتەوە، ئێمەش هەمیشە سەرنجمان لەسەر بیرۆکەکانی نەتەوەی دیموکرات دەبێت، کار بۆ بنیاتنانی و چەسپاندنی برایەتی گەلان لە نێوانماندا دەکەین تا دەتوانین.