منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ لەلایەن مامیەوە دەستدرێژی کرایە سەر

لە غەزە منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ لەلایەن مامیەوە دەستدرێژی کرایە سەر و فاتمە عاشوور، پارێزەر و چالاکوانی بواری مافی مرۆڤ، دەڵێت: "دەقی یاسای سزادانی فەلەستینی هانی جێبەجێکردنی ئەو تاوانە دڕندانە دەدات، دەستتێوەردانی زۆری مەلاکان و ڕیفۆرمخوازان و موختارەکان هەیە" و ئاماژەی بەوەدا کە چەندین حاڵەتی دەستدرێژی منداڵان و هەراسانکردن لە هەمان خێزاندا روویداوە و هەروەها کوشتن هەیە بەڵام تاوانبارەکان سزانادرێن، لەو ڕووداوەدا مامەکەشی تاوانبارە و لەناو هێزەکانی پۆلیسدا کاردەکات.

لە غەزە منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ لەلایەن مامیەوە دەستدرێژی کرایە سەر و فاتمە عاشوور، پارێزەر و چالاکوانی بواری مافی مرۆڤ، دەڵێت: "دەقی یاسای سزادانی فەلەستینی هانی جێبەجێکردنی ئەو تاوانە دڕندانە دەدات، دەستتێوەردانی زۆری مەلاکان و ڕیفۆرمخوازان و موختارەکان هەیە" و ئاماژەی بەوەدا کە چەندین حاڵەتی دەستدرێژی منداڵان و هەراسانکردن لە هەمان خێزاندا روویداوە و هەروەها کوشتن هەیە بەڵام تاوانبارەکان سزانادرێن، لەو ڕووداوەدا مامەکەشی تاوانبارە و لەناو هێزەکانی پۆلیسدا کاردەکات.

 

ڕەفیف ئیسلیم

غەزە - ڕۆژانە ڕووداوەکانی هەراسانکردن و دەستدرێژی و توندوتیژی کە بە پشتیوانی نێرینە ڕوودەدەن ڕوو لە زیادبوون دەکەن نزیکەی هەموو ڕۆژێک هەواڵی وا خراپ لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان دەخوێنینەوە و دەبینین یەکێک لە هۆکارەکانی زیادبوونی ئەم ڕووداوانە یاسایە. لە ڕەفعە منداڵێکی چوار ساڵان لەلایەن مامەکەیەوە دەستدرێژی کرایە سەر،  چالاکوانانی مافی مرۆڤ داوایان کردووە کە پێویستە یاسا جێبەجێ بکرێت و قورسترین سزایان بۆ ئەو کەسانە بسەپێنێت کە تاوانی ئاوا ئەنجام دەدەن.

 

لە ١٢ی تشرینی دووەم پیاوێکی تەمەن ٣٤ ساڵ بە ناوی سامەر غانام دەستدرێژی کردە سەر کچی براکەی خۆی کە تەمەنی ٤ ساڵە، ڕووداوەکە لە ناو ماڵەکەی خۆیاندا لە ڕەفەع لە باشوری غەزە ڕوویدا دایکی منداڵەکەش لەوە تێدەگات کە دوای بینینی خوێنی قورسی منداڵەکەی کارێکی خراپ بە منداڵەکەی کراوە و دەستبەجێ دەبرێنە نەخۆشخانەی ئیمارات لە ڕۆژئاوای شارەکە  دوای بیستنی ئەم هەواڵە، لە سایتەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبووەوە.

 

ڕاپۆرتی پزیشکی سەلماندی دەستدرێژیی بەرامبەر منداڵەکە کراوە

ڕاپۆرتی پزیشکی ئەو پێشێلکارییەی پشتڕاست کردەوە و منداڵەکەش بۆ چارەسەر گەیەندرایە نەخۆشخانە، لەلایەکی ترەوە دەزگا ئەمنییەکانی غەزە بۆ دەستگیرکردن و دادگاییکردنی تۆمەتباران دەستیان بەکردەوە کرد، ڕاگەیەندراوە، کە ئەو منداڵەی کە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر، هەمیشە ناوی خۆی دووبارەکردۆتەوە لە کاتێکدا لە نەخۆشخانە بووە و ڕایگەیاندووە، کە مامەکەی لە یەکێک لە ژوورەکانی ماڵەکە وەریگرتووە و دەستدرێژیی کردووەتە سەر.

 

باوکی منداڵەکە داوای وەستاندنی هەواڵ و وتارەکانی دەربارەی کچەکەی کرد، چونکە ئەمە ئازارەکانی زیاتر دەکات ئەو وتی بە شێوەیەکی زۆر ڕەتی دەکاتەوە کە ناکۆکی سیاسی یان حزبییان هەبێت مەبەست لەمەش ئەوەیە چونکە تۆمەتبارەکە لە یەکێک لە دەزگا ئەمنییەکانی غەزە کار دەکات.

 

بنەماڵەی غانام لە غەزە ئیدانەی ئەو تاوانە نائەخلاقییەیان کرد و داوایان لە هەموو لایەنە بەرپرسەکان کرد کە بە زوویی تاوانکارەکە سزا بدەن.

 

"یاسای فەلەستین هانی جێبەجێکردنی ئەو تاوانانە دەدات"

فاتمە عاشوور، پارێزەر و چالاکوانی بواری مافی مرۆڤ، وتی: "دەقی یاسای سزادانی فەلەستینی هانی جێبەجێکردنی ئەو تاوانە دڕندانە دەدات، دەستتێوەردانی زۆری مەلاکان و ڕیفۆرمخوازان و موختارەکان هەیە و ئاماژەی بەوەدا کە چەندین حاڵەتی دەستدرێژی و منداڵان و هەراسانکردن لە هەمان خێزاندا روویداوە و هەروەها کوشتن هەیە بەڵام تاوانبارەکان سزانادرێن، واتە دوای خواردنەوەی قاوە و لێبوردن لەلایەن پارێزگارەوە، تۆمەتبارەکە لەسزا لێخۆش دەبێت، لەو ڕووداوەدا مامەکەشی تاوانبارە و لەناو هێزەکانی پۆلیسدا کاردەکات".

فاتمە عاشوور دەڵێت، کە لە ساڵی ١٩٣٦ لە غەزە سزای ژمارە ٧٤ی فەلەستینی دەڵێت "هەر کەسێک لە تەمەنی ١٦ تا ٢١ ساڵییەوە پەیوەندی بە کچێکی هاوسەرگیری نەکراوەوە بکات، تاوانبارە و بە پێنج ساڵ زیندانی سزا دەدرێت".

 

فاتمە عاشوور لە بەردەوامیی قسەکانیدا باسی لەوە کرد کە بەپێی ئەو دەقانە پێویستە بڕگەی یاسایی وەک یاسای سزادانی فەلەستینی لە لایەن حکومەتەوە بکرێت بە بەرپرسیاری پاراستنی خەڵک وەک پارێزەری خوێن لە یاسای سزادان و ئەو ماددانەی دیکە کە ڕێگە بە دەستدرێژی دەدەن بۆ ئەوەی بگۆڕدرێت