مهاباد کامیل: دایک رەگەزێکی بەردەوامی ژیان دەبەخشێتە منداڵ کە زمانە

وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی لە بارەی کلتور و زمانی دایک لە زانکۆی هەڵەبجە بەڕێوەچوو، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجەش باس لەوە دەکات زمان وەک دایک خزمەت بە کلتور و شوناس دەکات.

هەڵەبجە

 

دوێنێ لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکدا، هەرسێ بەشی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزیی زانکۆی هەڵەبجە لە هۆڵی کتێبخانەی زانکۆ وۆرکشۆپێکیان بەناوی "کلتوور و زمان" ڕێکخست و لە وۆرکشۆپەکەدا تیشکخرایە سەر چۆنیەتی پاراستنی زمان و کلتوور و چۆنیەتی پاراستن و ڕێگریکردن لە لەناوچوونیان.

 

پرۆفیسۆر مهاباد کامیل، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە  لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی نوژنها باسی لەوەکرد، زمانی دایک ناوهێنانی بە "دایک" گرنگی پێگەی ژن دەردەخات کە لەوکاتەوە منداڵ لەدایکدەبێت تا گەورەبوونین لە دایکەوە زمان وەردەگرێت.

 

"دایک رەگەزێکی بەردەوامی ژیان دەبەخشێتە منداڵ کە زمانە، جگە لەوەش پەروەردەکردن و ئاڕاستەکردن لە ئەرکەکانی دایکە"

 

ت.پ