دوای سوتاندنی، پیاوێک دەیەوێت مردنی هاوژینەکەی بە خۆکوشتن لە قەڵەم بدات
لە نەبوونی یاسایەکی پاراستنی ژنان و کۆنترۆڵکردنی نەریتە خێڵەکییەکان، ژنێک بە ناوی تەیبا محەمەد وەک زۆرێک لە ژنان ڕۆژانی سەختی بەسەربردووە، هەرچەندە دەیویست لە هاوژینەکەی جیاببێتەوە بەڵام خێزانەکەی ڕێگریان لێکرد، ئەنجامی ئەوەش بە کوشتنی ژنەکە لەلایەن هاوژینەکەیەوە کۆتایی هات.
غوفران ئەلرادی
بەغدا- تەیبا محەمەدی ٢٠ ساڵی لەلایەن هاوژینەکەیەوە توندتیژی بەرامبەر کراوە، چەندین جار هەوڵی هەڵهاتنی داوە، بەڵام دوای خێزانەکەیان دەکەوێتە بەینەوە، ژنەکەیان گەڕاندەوە بۆ ماڵی هاوژینەکەی، بەگوێرەی سەرچاوەیەک، تەیبا محەمەد بەهۆی ئەوەی خێزانەکەی بڕیاری جیابوونەوەیان پەسەند نەکردووە، لە جیابوونەوە نائومێد بووە و بەرگەی هەموو ئازار و توندوتیژییەکی هاوژینەکەی گرتووە، تا لە کۆتایدا لەلایەن هاوژینەکەیەوە دەسووتێنرێت
لە بارەی ئازارەکانی کە تەیبا محەمەد چەشتوویەتی سەرچاوەیەک دەڵێت: هاوژینەکەی تەیبا هیچ کاتێک پێداویستییەکانی ماڵی پڕ نەدەکردەوە هیچ پارەیەکی بۆ پێداویستی ماڵەکە دابین نەکردووە، ڕۆژانەش هێرش و توندوتیژی کردووەتە سەر تەیبا.
بکوژەکە دەستگیر نەکراوە
تەیبا محەمەد، دوای چەند ڕۆژێک مانەوەی لە نەخۆشخانەدا بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتاوییەکەیەوە گیانی لەدەستدا، هێزە ئەمنییەکان سەرەڕای هەبوونی هەموو بەڵگەکان، تا ئێستا تاوانبارانیان دەستگیر نەکردووە و هەوڵدەدرێت کەیسەکە دوابخرێت و وەک ڕووداوێکی خۆکوژی تۆماری بکەن.
بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی بەرپرس لە هێزە ئەمنییەکان، جەختدەکاتەوە کە تائێستا لێکۆڵینەوە بەردەوامە و لێدوانی شایەدحاڵیش وەرگیراوە.
ت.پ