مانگرتنی خێزانی شەنیاشار لە ڕۆژی ٢٣٥یدا بەردەوامە
مانگرتنی "دادپەروەری" دایە ئەمینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشاری کوڕی لە ٢٣٥ەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.
ڕەحا
مانگرتنی "دادپەروەری" ئەمینە شەنیاشار بۆ دوو کوڕەکەی و هاوژینەکەی، کە لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە ئەنجامی هێرشێکی ئیبراهیم حەلیل یڵدز جێگری ئاکەپەدا کوژران، لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕیدا کەلە هێرشەکەدا بریندار بوو لە ٢٣٥ەمین ڕۆژیدا بەردەوامە، ئەگەرچی ٢٩ی تشرینی یەکەم کە جەژنی کۆمارییە دادگاکان پشوویانە، بەڵام ئەو خێزانە لە ماڵەکەی خۆیاندا لە ناوچەی پرسوس مانگرتنەکەیان درێژە پێدا.
خێزانی شەنیاشار لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆیان بڵاویان کردووەتەوە، "ئەمڕۆ جەژنی کۆمارە، کۆمار بە واتای دیموکراسییە. کۆمار واتە یاسا. کۆمار واتە یەکسانی هاونیشتیمانان. دایکێک کە منداڵ و مێردەکەی کوژراون ماوەی ٨ مانگە لە بەردەم دادگا دایە، تەنها دەیەوێت بنەماکانی کۆمار جێبەجێ بکرێت...".
ت.پ