فەریبا ئەنامی لە ئێران لە کارەکەی دوورخرایەوە
لە ئێران وەزارەتی پەروەردە مامۆستایەکی ژنی بە ناوی فەریبا ئەنامی لە کارەکەی دوورخستەوە.
ناوەندی هەواڵ
فشارەکانی ڕژێمی ئێران بۆ سەر چالاکوانان و کورد بەبێ پچڕان بەردەوامە.، ئاژانسی هەواڵی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران "هەرانا" بڵاویکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی یەکێتی مامۆستایانی ئێران، مامۆستایەکی ژن لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
ئەو سەرچاوەیە بڵاویکردەوە، مامۆستاکە ناوی فەریبا ئەنامییە لە شاری گیلان، بۆ جاری دووەم لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی ئێرانەوە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
ئاماژە بەوەکراوە، مامۆستا فەریبا پێشتر بەهۆی هاندانی خوێندکاران بۆ بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکان لە کارەکەی دوورخراوەتەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە، لە ماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە ٨ مامۆستای ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پۆستەکانیان دوورخراونەتەوە.