چالاکوانان: یاسای “پاکیزەیی و حیجاب” پێشێلکردنی مافەکانی ژنانە
١٠٠ چالاکوان و کۆمەڵناس و مامۆستای زانکۆ بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و یاسای "پاکیزەیی و حیجاب"یان شەرمەزار کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم یاسایە پێشێلکردنی مافە مەدەنییەکان پێکدەهێنێت، و داوای کشانەوەی دەستبەجێیان کرد.
ناوەندی هەواڵ
یاسای "پاکی و حیجاب" لە ئێران ڕەخنەی بەربڵاوی لێکەوتەوە، بە هۆی کاریگەرییە کۆمەڵایەتییە نەرێنییەکانی لەسەر کۆمەڵگە و ژنان و نوێنەرایەتی دەستوەردانەکانی ڕژێمی ئێران لە ژیانی کۆمەڵگەدا دەکات.
١٠٠ چالاکوان، کۆمەڵناس و مامۆستای زانکۆ لە ئێران بەیاننامەیەکی ناڕەزاییان بەرامبەر یاسای “پاکیزایی و حیجاب” دەربڕی و هۆشدارییان دا لە دەرئەنجامەکانی.
لە دەقی بەیاننامەکەدا هاتووە: یاساکە هاندەری توندوتیژی و نائەمنی کۆمەڵایەتییە و بە شێوەیەکی جددی مافە مەدەنی و کۆمەڵایەتییەکان پێشێل دەکات، بەتایبەتی ژنان، لە یاسای حیجاب و پاکیزەیی کۆمەڵگە بە تاوان دەزانێت.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە یاساکە هانی توندوتیژی و جەمسەرگیری و ڕق و کینە دەدات، دەمانەوێت دەستبەجێ بڕیارەکە هەڵبوەشێنینەوە و کۆتایی بە هەڵاواردن لە دژی کۆمەڵگەو بەتایبەتی ژنان بهێنن، دوای ئەو سەرهەڵدانە جەماوەرییەی کە لە ئێران و ڕۆژهەڵات سەریهەڵدا، فشارەکان لەسەر ژنانی کوردستان زیاتر بوون.