مامۆستایانی زمانی ئەرمەنی: گرنگە هەموو کەسێک لە هەموو شوێنێک بە زمانی خۆی قسە بکات

مامۆستایانی زمانی ئەرمەنی ٢١ی شوبات ڕۆژی جیهانی زمانی دایکیان پیرۆزکرد و دووپاتیان کردەوە کە گەلی ئەرمەنی و هەموو پێکهاتەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لەژێر چاودێری خۆبەڕێوەبەریدا بوونە خاوەنی ناسنامە.

مامۆستایانی زمانی ئەرمەنی ٢١ی شوبات ڕۆژی جیهانی زمانی دایکیان پیرۆزکرد و دووپاتیان کردەوە کە گەلی ئەرمەنی و هەموو پێکهاتەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لەژێر چاودێری خۆبەڕێوەبەریدا بوونە خاوەنی ناسنامە.

 

ڕۆنیدا حاجی

حەسەکە- زمان و کلتور دوو بناغەی سەرەکی گەلانن بۆ ئەوەی ناسنامەی خۆیان دیاری بکەن کارێکی بێوێنە کراوە و تا ئەمڕۆش دەکرێت، لە ساڵی ١٩٩٩ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەروەردە و زانست و ڕۆشنبیری (یونسکۆ) ٢١ی شوباتی وەک ڕۆژی جیهانی زمانی دایک بۆ پشتگیری هەمەچەشنیی کلتووری و فرەزمانی دیاری کرد، بەڵام دوای دامەزراندنی سیستەمی یەک ئاڵاو یەک زمان و یەک کلتور لە هەر دەوڵەتێکدا بە فەرمی یەک زمان پەسەند کرا، سەرەڕای بوونی هەموو پێکهاتەکان لە تورکیا زمانی تورکی و زمانی عەرەبی لە سوریا بە فەرمی کرا، ئەمەش بووە هۆی لەناوچوونی ناسنامەی زۆرێک لە پێکهاتەکان کە یەکێکیان گەلی ئەرمەنی بوو.

 

لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا هەموو پێکهاتەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دژی سیستمی یەک ئاڵا و یەک زمان بوون و سیستمی نەتەوەیی دیموکراتییان هەڵبژارد کە لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە پێشکەشکرا هەموو پێکهاتەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لەژێر چاودێری خۆبەڕێوەبەریدا بوونە خاوەن ناسنامە.

 

"بە سایەی خۆبەڕێوەبەری، ئێمە هەنگاوی مێژوویی دەنێین"

ئەرشۆ بەربەریان، مامۆستای زمانی ئەرمەنی ئاماژەی بەوەدا کە زمان پێناسەی ناسنامەی مرۆڤ دەکات و وتی: "سەرەتا لە هەموو پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەم ڕۆژە پیرۆز دەکەین، زمانی دایک بۆ هەموو پێکهاتەکان گرنگە و پێویستە ئاستی خەبات بۆ زیندووکردنەوەی زمانی دایک بەرز بکەینەوە گرنگە هەموو کەسێک لە خوێندنگە و شەقام و گوند و شارەکان بە زمانی دایکی خۆی قسە بکات و جلی نەتەوەیی لەبەر بکات و ناسنامەی خۆی هەبێت".

 

ئەرشۆ تیشکی خستە سەر کۆمەڵکوژی گەلی ئەرمەنی، کە بووە هۆی لەناوچوونی زمان و کلتور و مێژووی ئەرمەنییەکان و وتی: "١٠٦ ساڵ لەمەوبەر کۆمەڵکوژیی سەفۆ لەلایەن ئیمپراتۆریەتی عوسمانیەوە بەسەر گەلی ئەرمەندا ئەنجام درا، ئەو کۆمەڵکوژییە بووە هۆی لەدەستدانی کلتور و زمان و مێژووی ئەرمەنی هاوکات سیستمی یەکزمانی بووە هۆی ئەوەی خەڵکی ئەرمەنی دا کە زمانەکەیان لە دەست بدەن و قسەکردن بە زمانەکانی تر لە سیستەمی دەوڵەتدا قەدەغەیە، جگە لە زمانی فەرمی".

 

ئەرشۆ سوپاسی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کرد بۆ ڕێگەدان بە پێکهاتەکانی هەرێم بۆ زیندووکردنەوەی زمان و کلتور و مێژووی خۆیان و وتی: "لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا پێکهاتەکانی هەرێم لە ژێر چەتری خۆبەڕێوەبەریدا جارێکی تر لەسەرپێی خۆیان وەستانەوە، ئێمە وەک گەلی ئەرمەنی زۆر خۆشحاڵین بە ئەنجومەنی ئەرمەنییەکان کە بۆ کۆکردنەوەی گەلی ئەرمەنی و زیندووکردنەوەی زمان و کلتور و مێژووی ئەرمەنییەکان دامەزرابوو چەندین لیژنە لەناو ئەنجومەنەکەدا هەن کەیەکێکیان لیژنەی پەروەردەوەو ڕاهێنانە من شوێنی خۆم وەک مامۆستایەکی زمانی ئەرمەنی دەگرم، ئێمە کچان و گەنجانی ئەرمەنی فێری ئەو ئاستە کردووە کە ئێستا فێری زمان دەبن بەڕێوبەرایەتی خۆبەڕێوەبەری داوای لێکردوین کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا کۆمەڵێک مامۆستای زمانی ئەرمەنی ئامادە بکەین بۆ ئەوەی بە فەرمی ئامادەیی خوێندنگەکان بین".

 

"بە ناسینەوەی مێژوو داهاتوویەکی ئازاد دروست دەکەین"

 

لۆسین ئەردەمیان، مامۆستای زمانی ئەرمەنی ڕۆژی زمانی دایکی پیرۆز کرد و وتی: "زمان ناسنامەی مرۆڤ دیاری دەکات، بۆیە پاراستنی زمانی دایک بۆ بەرزڕاگرتنی بەهاکانی شۆڕشە، دامەزراندنی کۆمەڵەی ئەرمەنییەکان یەکێکە لە دەسکەوتەکانی ئەم شۆڕشە لەم ئەنجومەنەدا منداڵ و کچ و گەنج بە زمانی دایک فێر دەکەین کۆی گشتی خوێندکارەکان ٥٠ خوێندکارن و ١٥ مامۆستا هەیە هەروەها لقمان هەیە و ڕاهێنان دەکەین، ئێمە لە زمانی دایکمان بێبەش بووین و ڕێگە نادەین منداڵەکانمان دووربخرێنەوە هەموو پێکهاتەیەک دەبێت مێژووی خۆی باش بزانێت بۆ ئەوەی بتوانێت داهاتوویەکی ئازاد بنیات بنێت".

 

لۆسین داوای لە هەموو پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد کە ناسنامەی خۆیان هەبێت بۆ ئەوەی پێکەوە بەهاکانی شۆڕش بپارێزن.