ژیان حسێن: پلانسازییەکی چڕمان بۆ ٨ی ئادار ئامادەکردووە
ژیان حسێن، ئەندامی پلاتفۆڕمی چالاکییەکانی ٨ی ئادار لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کاروچالاکییەکانی خستەڕوو، ئاماژەی بەوەشدا، "شۆڕشی ژنان هەموو میراسەکانی لەناودا پاراست، ئیستاش لە ٨ی ئاداردا بە ئازادی ئاهەنگ دەگێڕین".
ڕۆژ هۆزان
قامیشلۆ- بە بۆنەی هاتنی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان، جۆش و خرۆشی ژنان ڕەنگی بە هەموو لایەنەکانی ژیان بەخشیوە، لەسەر بنەمای پاراستی نرخ و ئازادییەکان هەموو ژنانی جیهان و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا جەژنی ٨ی ئادار پیرۆز دەکەن، ئەمساڵیش بە چالاکی و شێوازێکی جۆراوجۆر ئەو ڕۆژە بەرز ڕادەگیرێت.
ژیان حسێن، ئەندامی پلاتفۆڕمی چالاکییەکانی ٨ی ئادار لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کاروچالاکییەکانی ٨ی ئادار وێڕای پیرۆزبایی لە ژنانی ڕەنجدەر و تێکۆشەر بۆ ئاژانسی نوژنها دەخاتەڕوو.
"دەتوانین ئاهەنگی ٨ی ئادار لە شۆڕشی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە دەستپێبکەین، ئەم ڕۆژە پیرۆزدەکەین لە هەموو ژنانی سوریا و جیهان، خەباتی ژنان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستیپێکرد و بە شۆڕشی ژنان ناسرا و توانی میراتی هەموو ژنان لەناویدا بپارێزێت کە ئێستا بە ئازادی پێشوازی لێدەکەین، ڕەنجی هەموو ژنان لە گەشتنە ٨ی ئاداردا هەیە، لە مێژووەوە تا ئەمڕۆ ژنان ڕەنج، خەبات و قوربانی زۆریان داوە، کە نەک تەنها ژنانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەڵکو ژنانی جیهان لەم پێناوەدا تێکۆشاون".
ژیان حسێن باس لەوەدەکات کە ژنان زۆر ڕووبەڕووی دۆخی سەخت و توندوتیژی بوونەتەوە، بە تایبەت لەو ناوچانەی داگیرکراون، "بەڵام گرنگ ئەوەیە ئێمە بتوانین بە رۆحیەتی ٨ی ئادار خۆمان بگەیەنینە ڕزگارکردنی هەموو ژنان و لە دژی هەموو توندوتیژی و گوشار و فشارەکان تێکۆشان بکەین".
"کار، پلان و ئامادەکاریمان بۆ پیرۆزبایی ٨ی ئادار هەیە"
ژیان حسێن باسی لە پلان و بەرنامەکانی پیرۆزبایی ٨ی ئادار کرد و وتی: ئێستا ژنان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە هەموو نەتەوەکانەوە سەرقاڵی ئامادەکارییەکانن بۆ ٨ی ئادار، بزوتنەوەی ژنان خاوەن هێز و جۆشێکی زیندووە، لەسەر ئەو بنەمایە کۆمیتەکانمان دەستیان بە زنجیرە چاوپێکەوتنەکان کردووە، هەموو ڕێکخراو و دەزگاکانی ژنان پێشنیارەکانیان خستووەتەڕوو تا پلانێکی دەوڵەمەند بۆ ٨ی ئادار بەڕێوەبچێت".
لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: دەمانەوێت بە ڕۆحی ٨ی ئادار بڕوا، هێز و ئیرادەی ژنان بەهێز بکەین بۆ ئەوەی بە باشی لە دۆزی ئازادییەکانیان تێبگەن و تێکۆشان بڵند بکەن، ژنانی هەرێمەکانمان پێداگرییان لەسەر ژیانێکی ئازاد هەرگیز کۆتایی نەهاتووە، لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ ٨ی مارس کار و چالاکی بەڕێوەدەچێت، لە داهاتوویەکی نزیکدا بە بەیاننامەیەکی فەرمی هەموو چالاکییەکان دەخەیتەڕوو.
ت.پ