ماڵدا کوسا، ئەندامی ژنۆلۆژی بەبیرهێندرایەوە
لە حەوتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مالدا کوسا، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی شاری حەسەکە، بە مەراسیمێک لە گۆڕستانی شەرجی بەبیرهێندرایەوە.
حەسەکە
ماڵدا کوسا، وتەبێژی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە حەسەکە لە ٤ی ئایاری ٢٠١٩، لە کاتی ئەرکدا، لە هێرشێکی داعشدا لەسەر ڕێگای نێوان شاری حەسەکەو کامپی هۆڵ تیرۆر کرا، لە حەوتەمین ساڵیادی کۆچی دواییدا لە گۆڕستانی شەرجی مەراسیمێکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو. مەراسیمەکە لەلایەن ئەکادیدمیای ژنۆلۆژی حەسەکە و قامیشلۆ، کۆنگرەی ستار، خێزان و هاوڕێکانی ماڵدا کوسا ڕێکخرابوو.
"ماڵدا کەسایەتییەکی بەهێز و خۆشەویستی هەبوو"
دوای خولەکێک ڕیزگرتن لە شەهیدا، نەژا زاهیر، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی حەسەکە سەرەخۆشی خۆی بۆ خانەوادە و هەڤاڵانی ماڵدا کوسا دەربڕی و وتی: شەهید ماڵدا کەسایەتییەکی بەهێزی هەبوو، هەموو ڕۆژێک لەسەر کارو خەبات بوو بۆ پەرەپێدانی زانستە کۆمەڵایەتییەکان، ڕۆڵێکی زۆر گرنگی هەبووە لە ئەکادیمیای ژنۆلۆژی و پەروەردەی دابینکردووە، ماڵدا جێگەیەکی تایبەتی لە دڵی هەموواندا هەیە، هێزمان لە هێزی شەهید ماڵدا وەرگرتووە و وەک نموونە دەیبینین، ئەمڕۆش ڕێبازی شەهید ماڵدا پەیڕەو دەکەین بۆ گۆڕینی هۆشیاری، هەروەها لە ڕێگەی زانستی ژنانەوە کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتیک بونیاد دەنێین.
"شەهید ماڵدا بە هەوڵەکانی عەقڵیەتی چەتەکانی داعشی لەناوبرد"
هەروەها جیهان جالید، لە کارگێڕی کۆنگرەی ستار لە حەسەکە جەختی لەوەکردەوە، کە ماڵدا کوسا بە هەولەکانی خۆی عەقڵیەتی جەتەکانی داعشی لەناوبردو وتی: لە کەسایەتی شەهید ماڵدا هەموو شەهیدانی ئازادیمان لەبیرە. هەڤاڵ ماڵدا، لە ڕێگەی ڕەنج وهەوڵ و لێکۆڵینەوەکانییەوە، نیشانی دا کە زانست لە ڕێگەی کولتووری خۆڕاگری و ژیانی واتادارەوە دەچێنرێت، دەبێتە سەرچاوەی ژیانی ڕاستەقینە. بە هەوڵەکانی خۆی، عەقڵییەتی چەتەکانی داعشی لەناوبرد، هەمیشە خۆی لەسەر تێگەیشتنی نەتەوەیەکی دیموکراتیک دانا و هەوڵی دەدا ئەوە بگەیەنینە هەموو ژنان و گەلانی ناوچەکە و ژنانی کورد، عەرەب، ئاشووری-سوریا و ئەرمەنی بە هەموو شێوەیەک، ئێمە وەک ڕێکخراوێکی ژنان، شوێنکەوتووی هێڵی شەهید ماڵداین و هەرگیز ئیرادە و بیرکردنەوە و بوێری گەنجییەکەی لەبیر ناکەین.
مەراسیمەکە بە دروشمی “شەهید نەمیرین” کۆتایی هات.