لەکۆی ٢١٧ کەسی دەستبەسەرکراو لە ئیستەنبوڵ ١٨٢یان ئازاد کران
لە ئیستەنبوڵ لە کۆی ٢١٧ کەسی دەستبەسەرکراو، ١٨٢ کەسیان ئازادکران و ٣٥ کەسیان ڕەوانەی دادگا کراون.
ناوەندی هەواڵ
دوێنێ ١ی ئایار لە ڕۆژی جیهانی کرێکاران، لە تەقسیمی ئیستنەبوڵ پۆلیس هێرشی کردە سەر کرێکاران و گاز و گوللـلەی پلاستیکی و ئاوی دژ بەو کەسانە بەکاهێنا کە کۆببوونەوە، لە هێرشەکاندا ٢١٧ کەس دەستبەرسەر کران.
لە ناو دەستبەسەر کراوەکاندا ١٨٢کەس ئازادکران دوای ئەوەی وتەیان بە هێزە ئەمنییەکان دا، ٣٥ دەستبەسەرکراویش بە فەرمانی داواکاری گشتی ڕەوانەی دادگا کران.