فێستیڤاڵی فیلمی ژنانی ئەسوان بە دابەشکردنی خەڵات کۆتایی هات

فێستیڤاڵی فیلمی ژنانی ئەسوان بە دابەشکردنی چەندین خەڵات بەسەر ئەو فیلمانەی کە لە چەندین بەشدا نمایشکران، کۆتایی بە چالاکییەکانی هێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

فیلمی تونسی "کچەکانی ئەلفا" لە دەرهێنانی کاوتار بن هانیا خەڵاتی باشترین فیلمی درێژ لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ژنانی ئەسوان لە هەشتەمین دانیشتنی خۆیدا بەدەستهێنا.

 

جگە لەوەی فیلمی "کچەکانی ئەلفا" خەڵاتی باشترین فیلمی درێژی وەرگرتووە، خەڵاتی باشترین سیناریۆ و خەڵاتی یەکێتی ئەوروپای بۆ باشترین فیلمی یۆرۆ-دەریای ناوەڕاست وەرگرتووە کە باس لە پرسەکانی ژنان دەکات.

 

بەرنامەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئەسوان لە ٢١ی نیسان دەستیپێکرد و ٧٦ فیلم لە زیاتر لە ٣٠ وڵاتەوە نمایشکرا، هەروەها خەڵات بۆ چەند فیلمێک دابەشکرا.

 

لیژنەی دادوەری خەڵاتی تایبەتی خۆی بە فیلمی "نامەکانی شێخ داراز" بەخشی، لە کاتێکدا سارا سۆما خەڵاتی باشترین دەرهێنانی بۆ فیلمی "ئارتور و دیانا" لە ئەڵمانیاوە وەرگرتووە، فیلمەکە خەڵاتی باشترین سیناریۆیشی بەدەستهێناوە، جگە لە خەڵاتی یەکێتی ئەوروپا بۆ باشترین فیلمی یۆرۆ-دەریای ناوەڕاست کە باس لە پرسەکانی ژنان دەکات.

 

خەڵاتی باشترین ئەکتەر، خەڵاتی بیانکا دێل براڤۆ، دێلفین ئەسەد، و سەفیرا مۆسبێرگ بەخشرا بەهۆی ڕۆڵەکانیان لە فیلمی "بەهەشت دەسوتێت" لە سویدەوە.

 

سەبارەت بە پێشبڕکێی فیلمی میسری، فیلمی "گەشتی ٤٠٤" کە مونا زەکی ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕا، خەڵاتی فیلمی "مەقسووم" کە لەیلا عەلەوی ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، خەڵاتی باشترین فیلمی بەرەوپێشبردنی گەشتیاری لە میسردا بەدەستهێنا.

 

لە نێو فیلمەکانی کاریگەر دا فیلمی "پێم وت" لە دەرهێنانی مەلاک سەیاز دەرهێنەری میسری هەیە و فیلمی "نوور عەینی"یش لەم بەشەدا خەڵاتی بەدەستهێنا.

 

فیلمی "نێردراوی بەهەشت"ی دەرهێنەر ئامینە مامانی عەبدولەی خەڵاتی پێشبڕکێی کورتە فیلمی بەدەستهێناوە کە بەرهەمی هاوبەشی نێوان نەیجەر و بورکینافاسۆ و ڕواندایە، لە کاتێکدا خەڵاتی باشترین دەرهێنەر بەخشرایە دالیا نملیچی فەرەنسی-لوبنانی بۆ فیلمی "تۆ لەبیرت بێت".