"داگیرکەران بە خەونەکانیان ناگەن"

ژنانی کۆچبەری عەفرین لە ناوچەی تل رەفعەت ڕایانگەیاند کە هەمیشە ئاڵای سەرکەوتن لە دژی لەشکرکێشی و هێرشەکان هەڵدەکەن و ئەو داگیرکەرانە ناگەنە خەونەکانیان.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا- ڕۆژ دوای ڕۆژ هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە زیادبووندایە، کانتۆنی شەهبا و ناوچەی شێراوا لە عەفرین، کە کۆچبەرانی عەفرین تێیدا نیشتەجێ بوون لەو سنورانەن کە نزیکترین خاڵەکانی هێڵە سنوورییەکانن، خەڵکی ئەو ناوچەیە ڕۆژانە ڕووبەڕووی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک دەبنەوە.

 

ژنانی عەفرین کە لە ناوچەی تل ڕەفعەت سەر بە کانتۆنی شەهبا نیشتەجێ بوون، بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە هێرشە داگیرکەرییەکان دەربڕی.

 

"ئێمە لە هێرشی داگیرکاری ناترسین"

سەدیقە بەکر ئاماژەی بەوەدا کە بەرخۆدان و ئیرادەیان لە بەرامبەر هێرشەکاندا زیاتر دەبێت و وتی: ئەو ژیانەی ئێمە لە شەهبا دەژین تەنها بۆ گەڕانەوەی عەفرینە، ماوەی ٦ ساڵە بەرەنگاری هەموو ئاستەنگەکان بووینەوە لە شەهبا، لەم هەموو ساڵەدا دەوڵەتی داگیرکەر هێرشەکانی خۆی ڕانەگرتووە و خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج، بەڵام ئێمە هەرگیز لە هێرشەکان ناترسین.

 

"لە ڕێگەی داگیرکارییەوە بە خەونەکانیان ناگەن"

ئەمینە عیسا باسی لەوەکرد ئیرادەیان هەرگیز لە بەرامبەر هێرشەکانی داگیرکەریدا ناشکێت و وتی: کاتێک دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەرمان، هێز بەدەست دەهێنین، هێزمان هەرگیز ناشکێت، هەرگیز بەرخۆدانمان ڕاناگرین، لە هەمان کاتدا ئێمە لەناو چالاکی و خەباتدا دەبین بۆ بەرزکردنەوەی بەرخۆدان ئێمە یان دەمرین یان بە کەرامەتەوە دەژین و بەرەنگاری دەبینەوە و سەردەکەوین.