ژنان قوربانی سەرەکی گەشەسەندنی نائاسایشی خۆراک لە پاکستان

بەشێکی زۆری شارەکانی پاکستان ڕووبەڕووی نا ئاسایشی خۆراک بوونەتەوە، ١٧ ملیۆن ژن و منداڵ مەترسی توشبوونی نەخۆشییان لەسەر هەیە.

 ناوەندی هەواڵ

 

کەرتی کشتوکاڵی پاکستان ٪١٨.٩ لە بەرهەمی ناوخۆیی و فەرمانبەران ٪٤٢.٣ی هێزی کار، لەنێویاندا ژنان پێکدەهێنێت، خەمڵاندنەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە نیوەی دانیشتوانی وڵاتەکە هێشتا لە ناوچە گوندنشینەکان دەژین و ڕاستەوخۆ پشت بە کشتوکاڵ دەبەستن، لەوانەش بەرهەمهێنانی گەنم، پەتاتە، نیسک، برنج، بامێ، خورما.

 

بەهۆی گەشەسەندنی خێرای ژمارەی دانیشتووان و بەرهەمهێنانی خۆراکی پێویسەوە ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورەی خۆراک دەبێتەوە، لە ئێستادا پاکستان لە پلەی ٩٢ی وڵاتدایە لە کۆی ١١٦ وڵات لە پێوەرەکانی برسێتی جیهان.

 

ڕاپۆرتێکی کۆمپانیای IPCINFO کە ڕاپرسییەکی لە قەزاکانی بەلوچستان، خیبەر-پاختونخوا و سند ئەنجامدا، تیشکی خستە سەر ئەوەی کە هەموو ئەم ناوچانە ڕووبەڕووی بڵاوبوونەوەی بەرزی نائاسایشی خۆراک و بەدخۆراکی و هەژاری بوونەتەوە.

 

لە ئەنجامی گۆڕانی کەشوهەوا و لافاوی ساڵی ٢٠٢٢ دۆخەکەی خراپتر بووە، چونکە یەک لەسەر سێی وڵات کەوتووەتە ژێر ئاوەوە و ١٧٠٠ کەسی گیانی لەدەستداوە و نزیکەی ٣٣ ملیۆن کەسیش زیانیان بەرکەوتووە و وڵاتەکە پێویستی بە ١٦ ملیار دۆلارە بۆ چاکبوونەوە.

 

 لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، "نزیکەی ١٧ ملیۆن ژن و منداڵ لە مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشییە ڕێگریکراوەکان لەسەر"، ژنان بە بەشێکی گرنگی کەرتی کشتوکاڵ لە پاکستان دادەنرێت، بەڵام نایەکسانی لەسەر بنەمای جێندەری گەورەیە واتە خاوەندارێتی زەوی، دەستڕاگەیشتن بە شتومەکی سەرەکی، درێژکردنەوە و خزمەتگوزارییە داراییەکان.

 

  توێژینەوەیەکی دامەزراوەی نێودەوڵەتی توێژینەوەی سیاسەتی خۆراک دەریخستووە کە، لە پاکستان، گۆڕانی کەشوهەوا پێشبینی دەکرێت ببێتە هۆی دابەزینی بەرهەمی کشتوکاڵی تا ٪٤٠ تا ساڵی ٢٠٥٠، ئەمەش نائاسایشی خۆراک بۆ ژنان زیاتر توندتر دەکات.

 

ژنان یەکێکن لەوانەی کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی لافاوەکەی ساڵی ٢٠٢٢ وەک لە چیرۆکی ژنانی جیاوازدا گێڕدراوەتەوە.

 

ئەسمەت جاسکانی، کرێکاری کێڵگەیەک دەڵێت، لافاو کێڵگە گەنمەکانی لەناوبردووە کە پێشتر سەر چاوەی ژیانم بوو."

کرێکارێکی تری کێڵگەکانی خەڵکی سند، ساکینا گادی وتی کە تەنها یەک بەرهەمی گەنم لە گوندەکەیان دەچێنرێت، لافاو ماڵەکانمانی داپۆشیووە و دوای مانەوەمان بۆ ماوەی ١٠ مانگ لە چادرەکاندا، گەڕاینەوە گوندەکەمان بەڵام هیچمان بۆ نەمابووەوە.

 

دابینکردنی خزمەتگوزاری دارایی باشتر و دەستڕاگەیشتن بە بازاڕەکان، ناساندنی کارامەیی تەکنەلۆژی و کارگێڕی و پێشخستنی کۆمەڵەی ژنان لە ڕێکخستنی کێڵگەکاندا دەتوانێت بەرهەمی کشتوکاڵی بە ڕێژەی ٢٠٪ بۆ ٣٠٪ باشتر بکات.

 

شیکاران پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن کە بەبێ داننان بە ڕۆڵی ژنان و دۆخی نالەباری ئێستا لەم پرسە جدییەدا، مەحاڵە چارەسەرێک بۆ حکومەت بدۆزرێتەوە، لێرەوە مۆدێلێکی دانپێدانراو و سەربەخۆ و پشتیوانی سیاسەتی حکومەت بۆ ژنان لە کەرتی کشتوکاڵدا بە تایبەتی ڕێگەی سەرەکییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەی نائاسایشی خۆراک و دیارە سیاسەتێکی جددی سەبارەت بە گۆڕانی کەشوهەوا کێشەی گشتی چارەسەر دەکات.