گۆڕانی کەشوهەوا بازاڕەکانی کار دەگۆڕێت

لە ڕێگەی زیادکردنی هەلی کاری سەوز، واتە ئەو کارانەی کە تایبەتە بە کارامەییەکانی پاراستنی زەوی و سەوز کردن و پاک ڕاگرتنی ژینگە، هەوڵی ڕاگرتنی هاوسەنگی کەشوهەوای هەسارەکە دەدرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

وڵاتانی جیهان ئامانجی گەورەی کەشوهەوایان داناوە بۆ ئەوەی تا ساڵی ٢٠٥٠ بگەنە ئاستی سفری پاک، ئەمەش پێویستی بە گۆڕانکارییەک هەیە لە سەرانسەری ئابووری و پیشەسازییە جیهانییەکان بۆ گۆڕینی شێوازی کارکردنەکان کە ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر ژینگە و کەشوهەوا هەیە.

 

 حکومەت و بازرگانەکان چاودێری چۆنیەتی گۆڕانی ژینگە و کەشوهەوا دەکەن، حکومەتەکان ئاڕاستەی نیشتمانی دادەنێن و ڕێکخراوەکان مۆدێلی بازرگانی خۆیان داهێناوە بۆ ئەوەی ڕۆڵی خۆیان بگێڕن لە پاککردنەوەی ژینگە و پاراستنی هەسارەکەمان.

 

داتا نوێیەکانی لینکیدئین لە ڕاپۆرتی داهاتووی هەلی کارەکانی کۆڕبەندی ئابووری جیهانیدا دەریدەخەن کە دامەزراندنی کارمەند بۆ ڕۆڵی سەوز واتە "هەلی کاری سەوز  کە کاریگەریی ژینگەیی کارگەکان و کەرتە ئابوورییەکان کەمدەکاتەوە بە باشترکردنی کارایی وزە و کەرەستەی خاو و ئاو" هەلی کارەکان بە بەردەوامی لە ڕێژەی گشتی دامەزراندن لە ئاستی جیهانیدا لە ماوەی چوار ساڵ لەسەریەک پێشکەوتووە.

 

لە کاتێکدا خواستی جیهانی بۆ کارامەیی سەوز زیادیکردووە واتە" ئەو زانیاری و توانا و بەها و هەڵوێستانەی کە پێویستن بۆ ژیان و پەرەپێدان و پشتگیریکردنی کۆمەڵگایەکی بەردەوام و کارامەی سەرچاوەکان" کە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە بە ڕێژەی ٤٠٪ بەرزبووەتەوە، بەڵام تەنها ١٣٪ی هێزی کاری کار لە ڕاستیدا خاوەنی ئەو کارامەییانەیە کە ڕێکخراوەکان پێویستیان پێیەتی و دەیانەوێت، زۆربەی زۆری کارامەییەکانی سەوزایی لەو کارانەدا بەکاردەهێنرێن کە بە شێوەیەکی نەریتی وەک سەوز بیریان لێناکرێتەوە، وەک بەڕێوەبەری بەلەمەکان، زانایانی داتا یان کارمەندانی تەندروستی.

 

شۆڕشی کارامەیی سەوز توانای گۆڕینی ژیانی کارکردنی هەیە بە هەمان شێوەی سەرهەڵدانی ئینتەرنێت و پەیوەندی دیجیتاڵی، بەڵام دان بە قەبارەی گۆڕانکارییە پێویستەکاندا نانرێت.

 

داتاکانی لینکیدئین دەریدەخەن کە کارامەیی سەوز لە ئێستاوە یارمەتیدەرە بۆ گۆڕینی کەرتە قورسەکانی سووتەمەنی بەردینی لەو وڵاتانەی کە ڕێژەی دەردانی گازی ژەهراوی تیایدا زۆرە، کەرتەکانی بەرهەمهێنان، نەوت و گاز، بەرزترین ئاستی "چڕی کارامەیی سەوز"یان هەیە کە نیشاندەرێکە بۆ ئەوەی کە  هەر جۆرێکی کار چەندە کارامەیی سەوز بەکاردەهێنێت و ئەم ڕەوتە لە سەرانسەری هەر ٥٠ وڵاتەکەدا بەهەمان شێوەبووە کە شیکارییان بۆ کراوە.

 

لە پەتای کۆڤید-١٩ تا بەردەوامی نادڵنیایی ئابووری، ئەوە بینراوە کە خەڵک لە سەرانسەری جیهاندا نەک تەنها چۆنیەتی کارکردنیان لەبەرچاو گرتووە، بەڵکو هۆکاری کارەکانیشیان لەبەرچاو گرتووە.

 

زیاتر لە ١ لە هەر ٤ واتە ٪٢٦ گەورەساڵان کە لە ئەوروپا بەشدارییان لە ڕاپرسییەکەدا کردووە ڕایانگەیاندووە کە بەردەوامی کارکردنەکان یەکێکە لە شتە سەرەکییەکانیان کە دانوستانیان لەسەری نییە لەکاتی هەڵسەنگاندنی کولتوور و بەهاکانی کۆمپانیایەک، ئێستا خواستێکی بەهێز و گەشەسەندوو لەلایەن کەسانی پسپۆڕەوە هەیە بۆ کارکردن لە کۆمپانیایەک کە بەها بە ژینگە بدات و لەوێدا بتوانن کاریگەری ئەرێنی لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا دابنێن.

 

ئەمەش واتە ئەو کۆمپانیایانە کە یارمەتی خێراترکردنی هێزی کاریان دەدەن و کارەکانیان دەگونجێنن بۆ ئەوەی ژینگە سەوزتر و پاکتر ببێت، لە کاتی دامەزراندنی باشترین بەهرەمەندەکاندا پێشەنگی کێبڕکێیان دەبێت، هەروەها وەبەرهێنان لە کارامەیی سەوزدا دەرفەتێک دەدات بە پیشەگەرەکان بۆ سەلماندنی پیشەکانیان لە داهاتوودا و دۆزینەوەی ڕۆڵی نوێ لە کەشوهەوای ئابووری چالاکتر.