لە ویلایەتی لویزیانا ڕێژەی گیان لەدەستدانی ژنانی دووگیان بەرزدەبێتەوە

یەک لەسەر سێی یەکەکانی تەندروستی پزیشکی تایبەت بە ژنانیان نیە، بەهۆی ئەمەش زیاتر لە ٥١ هەزار ژن لە ویلایەتەکەدا بەبێ دەستڕاگەیشتن بە چاودێری تەندروستی دەمێننەوە و سێ هێندە زیاتر ئەگەری مردنیان هەیە بەهۆی هۆکارە تەندروستییەکانی پەیوەست بە دووگیانی.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمریکا لە ناوەڕاستی قەیرانی تەندروستی دایکاندایە، ژنێکی دووگیان لە ئەمریکا  ئەگەری مردنی دوو هێندە زیاترە لە دایکێک لە ناوچەیەکی دیکە یاخود بەراورد بە ڕابردوو.

 

ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەریدەخەن ئەمریکا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بەرزترین ڕێژەی مردنی دایکانی لە جیهانی پێشکەوتوودا هەیە، ژنان لە ئەمریکا ١٠ هێندە یان زیاتر ئەگەری مردنیان هەیە بەهۆی هۆکارەکانی تەندروستی پەیوەست بە دووگیانیەوە بە بەراورد بە دایکانی پۆڵەندا، ئیسپانیا، یان نەرویج و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا.

 

هەندێک لە خراپترین ئامارەکان کە ڕێژەی گیان لەدەستدانی دایکان و ژنانی دووگیان نیشان دەدەن لە ویلایەتەکانی باشوورەوەیە لە شوێنەکانی وەک لویزیانا کە ویلایەتێکی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکایە لەسەر کەنداوی مەکسیک، کە هەژاری و خراپی چاودێری تەندروستی و جیاکاری ڕەگەزی لە مێژە ژیانی دایکان دەخاتە مەترسییەوە.

 

ویلایەتی لویزیانا بەناوبانگە بە کولتوری دەوڵەمەند، بەڵام یەکێکە لە مەترسیدارترین شوێنەکانی وڵات بۆ منداڵبوون، لە هەر ١٠٠ هەزار دایکێک لە لویزیانا سی و نۆ دایک لە کاتی منداڵبوون یان بە ماوەیەکی کەم دوای منداڵبوون دەمرن.

 

نەبوونی دەستڕاگەیشتنی تەندروستی پێویست بۆ چاودێری باشی ژنان لە پێش و دوای دووگیانی بووەتە هۆی ئەوەی ٪٥٠ کاتەکان ژنان چاودێری تەندروستی دوای منداڵبوون بەدەست نەهێنن کە مەترسی بۆ سەر ژیانیان دروست دەکات، واتە چەندین نیشانەی تەندروستی وەک بەرزی فشاری خوێن، نەخۆشی شەکرە و خەمۆکی چارەسەرنەکراو مەترسی بۆ سەر ژیانی ژنان دروست دەکات لە پێش و پاش منداڵبوون، بە تایبەتی بۆ ژنانی کەم داهات دۆخەکان خراپتر دەبن.

 

یەک لەسەر سێی یەکەکانی تەندروستی پزیشکی تایبەت بە ژنانیان نیە، ئەمەش زیاتر لە ٥١ هەزار ژن لە ویلایەتەکەدا بەبێ دەستڕاگەیشتن بە چاودێری تەندروستی دەمێننەوە و سێ هێندە زیاتر ئەگەری مردنیان هەیە بەهۆی هۆکارەکانی پەیوەست بە دووگیانی.

 

لە ویلایەتی لویزیانا، ژنانی ڕەشپێست ئەگەری مردنیان تا چوار هێندە زیاترە لە ژنانی سپی پێست لە کاتی منداڵبوون یان دوای منداڵبوون، ژنانی ویلایەتەکە بە بێ چاودێری تەندروستی دەمێننەوە، هەروەها چاودێری جیاواز و جیاکاری هەیە هەر بۆیە ژنانی ڕەشپێست زیاتر ڕووبەڕووی جیاکاری دەبنەو.

 

لەلایەن گروپێکی داکۆکیکاری دایکان پاڵپشتی مافەکانی ژنان دەکرێت و لەلایەن مۆدێل کریستی تۆرلینگتۆنەوە دامەزراوە، دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٣دا تووشی ئاڵۆزیی و گرفتی تەندروستی لەدایکبوونی کچەکەی بوو.

 

ساڵی ڕابردوو ڕێکخراوی " هەموو دایکێک" زیاتر لە ملیۆنێک دۆلاری بەسەر ئەو گروپانەدا دابەشکرد کە سەرنجیان لەسەر بەهێزکردنی چاودێری دایکان بوو لە ئەمریکا، ئەرکێک کە هاوینی ڕابردوو هێندەی تر قورستر بوو.