لاتا مەنگیشکار، ئەفسانەی گۆرانیبێژی هیندستان کۆچی دوایی کرد

لاتا مەنگیشکار، یەکێک لە گۆرانیبێژە سەرنجڕاکێشەکانی هیندستان کە لە ماوەی ژیانیدا دەیان هەزار گۆرانی وتووە، لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

لاتا لە مانگی کانوونی دووەمدا لە نەخۆشخانەیەکی شاری مۆمبای لە دوای تاقیکردنەوەی ئەرێنی بۆ کۆڤید-١٩ دەرکەوت توشبووە بە کۆرۆنا، ئەو پزیشکەی چارەسەری کرد وتی کە بەهۆی شکستی فرە ئەندامەوە کۆچی دوایی کردووە.

 

مەنگیشکار زیاتر لە نیو سەدە ٣٠ هەزار گۆرانی بە ٣٦ زمانی جیاواز تۆمار کردوە.

 

بەڵام ئەوە کاری ئەو بوو لە بۆلیوود، پیشەسازی فیلمی هیندی کە وایلێکرد ئایکۆنێکی نەتەوەیی بێت.

 

حکومەتی هیندستان لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە دوو ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیاند و لەو ماوەیەدا ئاڵای نەتەوەیی بۆ نیوە لە سەرتاسەری وڵاتدا دادەگیرێت.