ڕەیانی ٥ ساڵ گیانی لەدەستدا

دوای چوار رۆژ لە هەوڵدان تیمەکانی رزگارکردن ئەو منداڵە ٥ ساڵە مەغریبیەیان دەرهێنا کە کەوتبووە بیرێکەوە، بەڵام گیانى لەدەستدا.

دوای چوار رۆژ لە هەوڵدان تیمەکانی رزگارکردن ئەو منداڵە ٥ ساڵە مەغریبیەیان دەرهێنا کە کەوتبووە بیرێکەوە، بەڵام گیانى لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕەیان دواى ئەوەى کەوتە بیرێکى نزیک ماڵى خۆیانەوە کە ٣٢ مەتر قوڵ بوو، ژمارەیەکى زۆر لە تیمەکانى بەرگرى شارستانى ماوەى چوار رۆژ سەرقاڵى ڕزگار کردنى بوون و هەواڵەکە جیهانى بەخۆیەوە سەرقاڵ کردبوو.


شەوی ڕابردوو دیوانى پاشایەتى مەغریب لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، لە رووداوێکى دڵتەزێندا، رەیان دواى کەوتنە بیرێکەوە و دەرهێنانەوەى گیانى لەدەستدا.


ئاماژە بەوەشکراوە کە  سەرجەم ڕێوشوێنەکان گیرانە بەرو ئەوپەڕى هەوڵ درا بۆ ڕزگار کردنى ڕەیان، هەروەها ستایشى ئەو هەستە فراوانە دەکەن کە بۆ منداڵەکە دەربڕدرا.