لە ڕۆژنامەی کوردستانەوە تا ئەمڕۆ؛ پێداگری لەسەر ڕاستیەکان هەڵبژاردنە

هاوکات لەگەڵ ڕۆژی ڕۆژنامەنووسانی کورد، ژنە ڕۆژنامەنووسان جەختیان لە پابەندبوونیان بە میراسی مێژوویی و خەبات بۆ ڕاستی کردەوە،لە شوێن پێی گوربەتلی ئارسۆز، شیلان ئاراس...زانیاریمان زیاد کردووە، ئیرادەی خۆمان ئاراستە کردووە بۆ ئاشکراکردنی ڕاستیەکان.

ئارژین دیلەک ئۆنجەل

 

ئامەد-یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بە ناوی "کوردستان" لە ٢٢ی نیسانی ١٨٩٨ لە لایەن ڕۆژنامەنووس موقداد میدحەت بەدرخانەوە لە قاهیرە، بەهۆی فشارەکانی دەوڵەتی عوسمانی دەرچوو. لە ساڵی ١٩٧٣، ٢٢ی نیسان لە باکووری کوردستان وەک "ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کورد" ناسێندرا، لەو کاتەوە ئەو ڕۆژەی یەکەم ژمارەی کوردستانی لێ دەرچوو، یادی بۆ دەکرێتەوە.

 

کوردستان کە پێنج ژمارەی یەکەمی لە قاهیرە بڵاوکردەوە، بەهۆی فشارەکانی دەوڵەتی عوسمانی ناچار بوو لە سویسرا و ئینگلتەرا درێژە بە بڵاوکردنەوەی بدات. عەبدول ڕەحمان میدحەت بەدرخان لە نێوان ساڵانی ١٨٩٨ بۆ ١٩٠٢ بەردەوام بوو لە چاپکردنی ڕۆژنامەکە، ڕۆژنامەکە دوای ٣١ژمارەی داخرا. سەرەڕای کۆتایی هاتنی چاپ و بڵاوکردنەوە لە کوردستان، تا ئەمڕۆ بەردەوامە لە چاپکردن و بۆتە نەریت. چاپەمەنی کوردی کە سەرەڕای زوڵم و زۆرداری دەوڵەتە خاوەن سەروەرەکانی چوار پارچەی کوردستان، بوونی خۆی پاراستووە، بەرەنگاری سیاسەتی پشتگوێخستن و تێکەڵاو دەبێتەوە.

 

 

'ژنان لە ڕۆژنامەگەری کوردیدا'

کاتێک سەیری چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی کوردی دەکەین، دەبینین ژن وەک لە هەموو بوارەکانی ژیاندا لە پێناو ناسنامەی کوردایەتی و ناسنامەی ژندا خەبات دەکات. لە چوارچێوەی خەباتی گەلی کورددا، ژنانی کورد بوارەکانی خەباتی تایبەت بە خۆیان دروست کردووە، یەکێک لەو بوارانە چاپەمەنییە. ژنان چەندین ماڵپەڕی وەک گۆڤار،ڕۆژنامە، ئاژانس،کەناڵە تەلەفزیۆنیەکانی ژنان دامەزراندووە، هەوڵیان داوە دەنگی خۆیان بە جیهان بگەیەنن.

چاپەمەنی کوردی کە لە ٢٢ی نیسانی ساڵی ١٨٩٨ دەستی پێکرد، بناغەیەکی گرنگ بوو لە مێژووی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا. ساڵی ١٩١٨ واتە نزیکەی ٢٠ ساڵ دوای دەستپێکردنی کوردستان، ڕۆژنامەیەکی ژنان دەستی بە چاپ و بڵاوکردنەوە کرد. ئەم ڕۆژنامەیە لە لایەن کۆمەڵەی تەلەفزیۆنی ژنانی کوردەوە دەرچووە، بە سەرەتای بەشداری ژنانی کورد لە ڕاگەیاندن دادەنرێت. لە ساڵانی ٩٠کاندا کە بوونی گەلی کورد ڕەتکرایەوە ،کۆمەڵکوژی بۆ قڕکردنیان ئەنجامدرا، ئەو ڕۆژنامەنووسانەی بوونە دەنگی ڕاستی، کوژران.

 

 

' ڕووناکی خستنەسەر تاریکی ساڵانی نەوەدەکان'

سەرەڕای هەموو ئەو فشارانە، ڕۆژنامەگەری ژنان بەردەوام بوو، ڕۆژنامەی ئۆزگور گوندم لە ٣٠ی ئایاری ١٩٩٢ دەستیپێکرد، گوربەتلی ئارسۆز کە بە قەڵەمەکەی لە دژی پشتگوێخستنی ژنان لەلایەن پیاوان و حکومەتەکانەوە ڕێگەی بۆ دروستکردنی ناسنامەی ژن خۆشکرد، لە پێشەنگەکانی نەریتی ڕۆژنامەگەریی ئازاد بوو. گوربەتلی ئارسۆز وەک یەکەم ژن کە پۆستی سەرنوسەری ئۆزگور گوندمی گرتە ئەستۆ، جێگەی خۆی لە مێژوودا گرتەوە.

 

 

'ژنان پێشەنگ بوون'

لە دەیەی یەکەمی سەدەی ٢١مدا، ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە دژی نایەکسانی ڕەگەزی قسەیان دەکرد، لاپەڕەیەکی جیاوازیان بۆ هەواڵی ژنان لە ڕۆژنامەکاندا دروستکرد، بە پێچەوانەی هەواڵی ژنان کە لە لاپەڕەی سێیەمدا چەقێندرابوو. ئەم پرۆسەیە بەدوایدا دامەزراندنی ئاژانسەکانی هەواڵی ژنان بوو، کە کۆمپانیای ژینها لە ٨ی ئاداری ٢٠١٢ دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند و 'ژن تی ڤی' لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ دەستیپێکرد.

 

ژنە ڕۆژنامەنووسانی کورد کە لە هەموو قۆناغێکدا دژی سیاسەتەکانی سەرکوت و تۆقاندن وەستانەوە کە دەوڵەتی پیاوسالاری پەیڕەوی لێدەکرا، کوژران، دەستگیرکران، سزای توندیان بەسەردا سەپێندرا. هێرۆ بەهادین،گوڵستان تارا، جیهان بێلگین نوێترین نموونەی ئەم کۆمەڵکوژییە بوون. بەڵام ئەوەی کە تا دوا سات کامێرایان هەڵگرتبوو، ئیرادەی ئەوانی بۆ گەیاندنی ڕاستییەکان ئاشکرا کرد.

 

 

'ڕۆژنامەی کوردستان سەرەڕای سەرکوتکردن بەرەنگاری بووەوە'

سەبارەت بە گرنگی ڕۆژنامەی کوردستان لە ڕۆژنامەگەری کوردی، ئەو فشارانەی ڕووبەڕووی ژنە ڕۆژنامەنووسان دەبێتەوە، دیجلە موفتو ئۆغڵو، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە و فورات وتی :سەرەڕای هەموو جۆرە سەرکوتکردنێک لەلایەن ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، ڕۆژنامەکە لە شوێنێکی گرنگدا کاری دەکرد، لە ڕووی ئەوەی یەکەم بوو لەو ناوچانەی کە کوردەکان دەنگیان هەبوو.

 

 ئەو کردارانەی کە تورکیا لە نەوەدەکان و دەیەی یەکەمی سەدەی ئەمڕۆدا بەخۆیەوە بینیوە ڕوونکردەوە و وتی: ئەم فشارانە لە نەوەدەکاندا بە شێوەی هێرشی گەورە بوون، سەردەمێک هەبوو ڕۆژنامەنووسان لەسەر شەقامەکان دەکوژران، باڵەخانەی ڕۆژنامەکان بۆمباران دەکران، سەرەڕای ئەوە نەریتی قسەکردن سەریهەڵدا، بەڵام ئەم سەرکوتکردنە لە سەردەمی حکومەتی پارتی داد و گەشەپێدان ڕەهەندێکی تری وەرگرتووە، ڕۆژنامەنووسان زۆرجار ڕووبەڕووی هەراسانکردنی دادوەری بوونەتەوە،لەم ساڵانەی دواییدا سەرکوتکردنی ڕاستی دژی ڕۆژنامەنووسان کراوە، بەدەگمەن ڕۆژنامەنووسێک هەیە، فەرمانی دەستگیرکردنی لە دژی نەبێت، حکومەتی پارتی داد و گەشەپێدان هەموو ئەو ڕۆژنامەنووسانە دەکاتە ئامانج کە بە ئارەزووی خۆیان کار ناکەن و ئازادی کارکردنیان سنووردار دەکات.

 

 

"ڕاستییەک هەیە بۆ ڕۆژنامەگەری ئازاد کە بەرگری لە هەموو هێرشێک بکات"

موفتو ئۆغڵو ئاماژەی بەوەشکرد، کە ڕۆژنامەنووسان لە ٤پارچەی کوردستان کۆمەڵکوژ کراون ،هەوڵیان داوە ببنە دەنگی ڕاستی تا ئەمڕۆ، بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە هێشتا کۆمەڵکوژی لە ناوچەکانی تری کوردستان ڕوودەدات، ئەگەر سەیری نمونەی دوایین بکەین عەزیز کۆیوئۆغلو لە هێرشێکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە رانیا کوژرا، پێشتریش نازم داشتان، جیهان بیلگین لە بەنداوی تەشرین کوژران، ڕۆژنامەنووسانیش کرانە ئامانج و کوژران چونکە ئەزموونی گەلی کوردیان بە جیهان ڕاگەیاند، ناگیهان ئاکارسەل لە شاری سلێمانی، کوشتنی ڕۆژنامەنووسان ئەوە دەردەخات کە تورکیا دەستبەرداری سیاسەتی خۆی نەبووە.

 

سەرنجی ڕاکێشایە سەر ئەوەی کە "ڕۆژنامەگەرییەکی ئازاد هەیە،بەرگەی هەموو هێرشێک دەگرێت ،بە سەیرکردنی، هاوڵاتیان سەرسام دەبن، سەرەڕای ئەو هەموو هێرشانە چۆن دەتوانین ئەم پیشەیە ئەنجام بدەین، پێوانەی سەرەکی ئەمە شەهیدانی ڕۆژنامەگەری ئازادە، دروستکەرانی ئەم نەریتە، ئەو میراسەی بەجێیان هێشتووە، بەردەوامی و بەرخۆدانیان لە خەبات بۆ ڕاستی میتۆدێک بووە بۆ ئێمە."

 

 

"ڕۆژنامەگەری ئازاد ڕۆڵی خۆی گێڕاوە"

موفتو ئۆغڵو ڕوونیکردەوە کە ١٠٠ ساڵە کورد تێدەکۆشێت بۆ داننان بەبوونی خۆی، لە ئەنجامی ئەم ململانێیەدا گفتوگۆ لەسەر چارەسەرکردنی پرسی کورد دەکرێت، دەڵێت :ئەمڕۆ پرۆسەیەک هەیە کە بوونی کورد و ڕاستی سەرکردایەتی کورد قبوڵ دەکرێت، هەرچەندە هەندێک جار دەبڕدرێت،گفتوگۆ، دانوستان هەیە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد، ڕۆژنامەگەری ئازاد ڕۆڵێکی مەترسیداری گێڕاوە لە ڕاگەیاندنی هەموو ئەو پێشهاتانە بە جیهان.

 

جەختی لەوە کردەوە کە نزیکەی ٤٠ ڕۆژنامەنووس بەهۆی چالاکییە پیشەییەکانیانەوە زیندانی کراون، نزیکەی ٤٠ ڕۆژنامەنووس بەهۆی تێکۆشانیان بۆ ڕاستی لە زینداندان، ئەو ڕاستییەی کە رۆژنامەنووسان ٢٢ ی نیسان لە زینداندا ئاهەنگ دەگێڕن، نیشانمان دەدات کە چۆن دۆخی سەرکوتکردنی ڕۆژنامەی کوردستان تا ئەمڕۆ بەردەوامە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژێکی گرنگە بۆ ڕۆژنامەنووسانی زیندانیکراو، ئێمە بەردەوام دەبین لە پاراستنی نەریتی ڕۆژنامەگەری ئازاد لە ڕێگەی ململانێی زیاتریان لەگەڵیاندا.

 

وەک ڕۆژنامەنووسانی بەرهەڵستی سەرکوتکردن داوا لە هەموو ڕێکخراوە پیشەییەکان و هاوڵاتیان دەکەین لەگەڵمان بڕۆن، هاوسۆزی نیشان بدەن، ئەم خەباتە پەرە پێبدەن بۆ پاراستنی ڕۆژنامەگەری و بەردەوامبوون لە خەبات بۆ ڕاستی.

 

 

"ژنانی ڕۆژنامەنووس هێزی خۆیان لە ڕاستیەوە وەردەگرن"

سەرنووسەری ماڵپەڕی 'ژن نیوز' دیلان بابات سەرنجی ڕاکێشایە سەر خەباتی ژنانی ڕۆژنامەنووس، ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان یادەوەری مێژوویی پێکدەهێنن،هەرچەندە ڕۆژنامەنووسان لەکاتی کارکردنیاندا چەندین هێرشیان کراوەتە بەر، بەڵام لە پێناوەدا گیانیان بەخت کرووە، جیهان بیلگینی،ڕۆژنامەنووسی هێنایەوە یاد،کە لە هێرشێکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کوژرا،وتی: لە کاتێکدا دەنگی ژنان لە کۆمەڵگەدا سەرکوت دەکرێت، ژنانی ڕۆژنامەنووس زیاتر هەوڵ دەدەن دەنگیان بگەیەنن، "ئێمەی ڕۆژنامەنووسان زیاتر پابەندین بە بڵاوکردنەوەی ڕاستی، لەم قۆناغەدا ژنان زیاتر دژی نایەکسانی ڕەگەز دەجەنگن، ژنان لە ئەفغانستان یەکەمین هاوڵاتین دژی یاساکانی تاڵیبان ڕادەپەڕن و ژنانی ڕۆژنامەنووس یەکەم کەسن کە ئەم ڕاستیانە ئاشکرا دەکەن، دەزانین ئەو یاسایانەی حکومەت دەری کردووە یەکەم هاوڵاتی کە دەبنە قوربانی ژنان، بۆیە ژنان زیاتر پابەندن بە شەڕکردن لە پێناو ڕاستیدا. ئەوان لەسەر ئەم ڕێگایە دەجەنگن، هەموو وردەکارییەکانی سیستەمی پیاوسالاری دەزانن."

 

 

"ئێمە بە بەرگری وەڵامی چەوساندنەوە دەدەینەوە."

دیلان بابات لە ڕۆژی ژنانی ڕۆژنامەنووسی کورددا،وتی: ئێمە بە بەرخۆدانێکی گەورە وەڵامی ئەم چەوساندنەوەیە دەدەینەوە، ئێمە هەنگاوی هاوکارەکانمان وەک جیهان، هیرۆ، گوڵستان دەجوڵێنین کە باجی ئەم خەباتەیان داوە.

 

ڕۆزا مەتینا، سەرۆکی ڕێکخراوی ژنانی ڕۆژنامەنووسی میزۆپۆتامیا 'MKG' جەختی لەسەر گرنگی ڕۆژنامەگەری کوردستان کردەوە، لە مێژووی ڕۆژنامەگەری کوردیدا  ڕۆژنامەگەری کوردی جێگرەوەیەکە بۆ ڕاگەیاندنی هاوبەش ،وەک ڕۆژنامەنووسان لە ڕاگەیاندنی ئازاددا شەڕی نایەکسانی ڕەگەزیش دەکەن.

 

ڕۆزا مەتینا یادی ژنە ڕۆژنامەنووسە کوژراوەکانی وەک گوربەتلی ئارسۆز،شیلان ئاراس، دەنیز فورات و نوژیان ئەرهان،هیرۆ بەهادین،گوڵستان تارا، جیهان بیلگین کرد، ڕایگەیاند کە ئەم ناوانە هێمای ڕۆژنامەگەری ئازادن، میراسێکیان بۆ ژنانی ڕۆژنامەنووس بەجێهێشتووە.

 

 

" ژنە ڕۆژنامەنووسانی کورد ڕۆژەکەیان له زیندانەوە  پێشوازی لێکرد"

ڕۆزا مەتینا ئەوەشی خستەڕوو کە لە تورکیا و وڵاتانی دیکەدا سەدان ژنی ڕۆژنامەنووس لە زیندانەکاندا زیندانی کراون،داوایکرد ٢٢ی نیسان ببێتە بۆنەیەک بۆ ئازادی سەرجەم ژنانی ڕۆژنامەنووس،ئەوانیش وەک تەڤگەری ژنانی ڕۆژنامەنووس لەپێناو مافەکانی ڕۆژنامەنووسان و پاراستنی میراسی ژنانی ڕۆژنامەنووس تێدەکۆشن.