لە سەرەتای شەڕەوە ١٩١ حاڵەتی توندوتیژی زایەندی لە سودان تۆمارکراوە

سەلیمە ئیسحاق، بەڕێوەبەری یەکەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، دووپاتیکردەوە ١٩١ حاڵەتی توندوتیژی زایەندی لە سەرەتای شەڕەوە تۆمارکراوە.

سەلمە ڕەشید

 

سودان- لەڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی زایەندی لەمیانەی شەردا، سەلیمە ئیسحاق، بەڕێوەبەری یەکەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ئاشکرایکرد، لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕەوە لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ٢٠٢٣، سودان ١٩١ حاڵەتی توندوتیژی زایەندی تۆمارکردووە.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی یەکەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی زایەندی لەمیانەی شەڕدا، سەلیمە ئیسحاق نیگەرانی خۆی لە پەرەسەندنی شەڕی نێوان هێزەکانی پشتیوانی خێرا و سوپای سودان دەربڕی و ئاماژەی بەوەکرد، ئەو شەڕە بەردەوامە بووەتە هۆی ئەوەی کە زیاتر لە چوار ملیۆن ژن بەرکەوتەی مەترسی توندوتیژی ڕەگەزی بن لە سودان.

 

یەکەکە لەڕێگەی بەیاننامەیەکەوە ئاماژەی بەوەکرد، فشار و ڕێگری دروست دەکرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ژنان و چارەسەرکردنی ئەو ژنانەی دەستدرێژیان دەکرێتە سەر.

 

سەلیمە ئیسحاق ئاماژەی بەوەدا، ئەو دەرمانانە بۆ دوورخستنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی دەستدرێژی زایەندی و کەمکردنەوەی ئەگەری دووگیانی و پاراستنی ژنانە لەو نەخۆشیانەی لە ڕێگەی زایەندەوە دەگوازرێتەوە، هەروەها بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بێبایەخکردنی بە تاوانە ترسناکەکان و پێشێلکردنی سیستماتیکی مافەکانی مرۆڤ شەرمەزار دەکات، کەیارمەتی تاوانباران دەدات خۆیان لە سزا بپارێزن و ئازاری خەڵکی مەدەنی بدەن.

 

"ململانێی بەردەوام توندوتیژی زیاتری لێدەکەوێتەوە"

سەلیمە ئیسحاق ئاماژەی بەوەشکرد، پێشێلکارییەکان بوونەتە بەشێکی دانەبڕاو لە سیاسەتەکانی ململانێ لە سودان، هەروەها هێزەکانی پشتیوانی خێرای تۆمەتبارکرد بە تێوەگلان لەم پێشێلکارییانەدا لەخەرتوم، جەزیرە، دارفور و کۆردۆفان، بەکارهێنانی توندوتیژی زایەندی وەک چەکێکی دژی خەڵکی مەدەنی پێناسە کرد، ئەمەش بۆ خۆی کاریگەری خراپی لەسەر ژیانی ژنان جێهێشتووە.

 

یەکەی توندوتیژی دژی ژنان داوای گرنگی کاراکردنی پلانی نیشتمانی بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی کە لە ساڵی ٢٠٢٠ لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە پەسەندکرا بدەن، ئەمەش لە پێناو پاراستنی ژنان.

 

داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد گرنگی بە پاراستنی ژنان بدەن، داواشی لە حکومەت کرد دۆخێک دروست بکەن بۆ ژنان کە بتوانن بە ئاسوودەیی بژین و دووربن لە هەڕەشەی توندوتیژی بەتایبەت توندوتیژی زایەندی.

سەلیمە ئیسحاق، ئاماژەی بە گرنگی ڕۆڵی هەڵمەتەکانی داکۆکی لە حاڵەتەکانی توندوتیژی زایەندی پەیوەست بە ململانێ کرد، ڕۆڵی کەمپەینی "پێکەوە دژی دەستدرێژی و توندوتیژی زایەندی" دەربڕی کە کار لە هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە مەترسییەکانی توندوتیژی ڕەگەزی دەکەن، هەروەها داوای کرد ڕاگەیاندن بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسانەی پەیوەستن بە دەستدرێژی زایەندییەوە ڕۆڵی هەبێت.