لە هەولێرو سۆران پزیشکان بایکۆتی کارەکانی نەخۆشخانەیان کرد
پزیشکانی نیشتەجێی خولاو بایکۆتى دەوامیان لە نەخۆشخانەکانى هەولێر و سۆران كردو نەخۆشخانەكانیان چۆڵ كرد.

ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ٧ی حوزەیران، پزیشکانی نیشتەجێی خولاو بایکۆتى دەوامیان لە نەخۆشخانەکانى هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كرد و لەو چوارچێوەشدا نەخۆشخانەكانیان چۆڵ كرد.
پزیشکانی نیشتەجێی خولاوی سنووری هەولێر و ئیدارەی سۆران دەربارەی بایکۆتی کارەکانیان لە ڕاگەیەندراوێکدا وتیان: تاوەکو داواکارییەکانیان جێبەجێدەکرێت بەردەوام دەب لە مانگرتن.
لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە: ماوەی ٦ مانگە دۆخێکی چەقبەستوو درووست بووە بەهۆی دانەمەزراندنی پزیشکانی تازە دەرچوو، بە جۆرێک سەرجەم پزیشکانی ساڵی یەکەم و دووەم و سێیەم تا پزیشکانی پایە بڵند بەوهۆیەوە ماوەی شەش مانگە لە دەرەوەی ناونیشان و ئەرکی پزیشکیمان خزمەت دەکەین و لە شوێنەکانی خۆمان ماوینەتەوە.