لە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر سەنعا و سەعدە لە یەمەن کوژراو و بریندار هەن
لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی فڕۆکەکانی ئەمریکا بۆ سەر سەنعاو سەعدە لە باکووری یەمەن، ٦ هاوڵاتی مەدەنی کوژران و ٣٢ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ناوەندی هەواڵ
فڕۆکەکانی ئەمریکا بەردەوامن لە هێرشە ئاسمانییەکانیان بۆ سەر شارە جۆربەجۆرەکانی یەمەن و لە ئەنجامدا ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەست داوە کە ژن و منداڵیشیان تێدایە.
بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییەکان، ئاماری سەرەتایی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا کە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سەنعاو سەعدەیان لە باکووری یەمەن کردە ئامانج، دەریدەخات کە ڕۆژی ٦ی نیسان ٦ هاوڵاتیی مەدەنی کوژراون کە دووانیان ژنن و ٣٢ کەسی دیکەش بریندار بوون کە چەند منداڵ و ژنێکیان تێدایە، کە زۆربەیان بە سەختی بریندار بوون.
لە ١٥ی ئادارەوە فڕۆکەکانی ئەمریکا سەدان هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر یەمەن ئەنجامداوە و بەهۆیەوە ٧٦ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و ١٨٢ کەسی دیکەش برینداربوون کە ژن و منداڵیشیان تێدایە.