لە هەلومەرجی جیاجیادا... لە ناوچە جیاجیاکانی سووریا ٦ هاوڵاتی مەدەنی کوژران کە منداڵێکیان تێدایە

ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا کوژرانی ٦ هاوڵاتی مەدەنی لە ناوچە جیاجیاکانی سووریا ئاشکرا کرد کە لەنێویاندا منداڵێک تێدابوو.

ناوەندی هەواڵ

 

کومەڵکوژییەکانی ئەم دواییە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریا دەرخەری ڕادەی ئەو ئاژاوەی ئاسایشیەن کە وڵاتەکەی گرتۆتەوە، لە ئەنجامی ئەو بیروبۆچوونە توندڕەوەی هەتەشە دوای دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات، نەبوونی سیستەمێک کە مافی هەموو پێکهاتەکان و گروپەکانی ناو سووریا بپارێزێت.

 

ئەمڕۆ ٦ی ئایار، ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ دۆکیۆمێنتی کوژرانی ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی لە نێویاندا منداڵێک لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریای کرد، پیاوێکی عەلەوی لە دەرەوەی ماڵەکەی خۆی لە گوندی زەفەرانە لە ڕۆژئاوای حومس، بە هۆی هێرشێکی چەکداری لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لە ئۆتۆمبێلێکدا کوژرا.

 

منداڵێکی کچ لە ناوچەی تل ریف لە گوندەکانی دیمەشق لە کاتی یاریکردن بە دەمارچە خوشکەکەی بە هەڵە فیشەکێکی پێوە ناو گیانی لەدەستدا، لە بەشی ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی خان ئارنابە لە گوندی قنەیترە، لەکاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵدا، مینێکی چێندراو تەقیەوە، هاوڵاتیکدا و گیانی لەدەستدا.

 

ڕوانگەکە بڵاویکردەوە، تەرمی کەسێک لە نەخۆشخانەی موەسات لە دیمەشق دۆزراوەتەوە، دوای ڕۆژێک لە ڕاگەیاندنی بێسەروشوێنبوونی کەسەک زانیارییەکەیان پشتڕاستیان کردەوە، کە ئەو کەسە خەڵکی گەڕەکی وروود بووە، وەک شۆفێری تەکسی کاری کردووە، پەیوەندیان لەگەڵیدا نەما لەکاتێکدا لە دیمەشقی پایتەخت کاریدەکرد، پیاوێکی بەساڵاچوو بەهۆی تەقینەوەی مینێکی چێندراو کە لە شەڕدا بەجێماوە گیانی لەدەستدا، لەکاتێکدا لە دەوروبەری گوندی خربە باسلحایا سەر بە پارێزگای شیراوا بوو لە گوندی عەفرین لە باکووری شاری حەلەب، لە ناوچەی جوبەیبات لە شاری جەبلە، کەسێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژرا.