لە عەفرین ژنێک بەهۆی ئەشکەنجەی چەتەکانەوە تووشی جەڵتەی دڵ بوو

چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین ئەشکەنجەی زەینەب شێخۆ و کوڕەکەیان دا، زەینەب شێخۆ بەهۆی ئەشکەنجەدان تووشی جەڵتەی دڵ بوو.

ناوەندی هەواڵ

 

بە پێی هەواڵی ئاژانسی هاوار کە پشتی بە زانیارییە ناوخۆییەکان بەستووە، ئاشکرا بووە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا بە ناوی ئەبو عومران سەر بە گرووپی ئەحرار ئەلشەرقی، هاوڵاتیەکی کوردیان بەناوی محەمەد بیرەم کە خەڵکی گوندی کورە لە ڕاجۆ ئەشکەنجەیان داوە و قسەی ناشرینیان پێوتووە.

 

ئاماژە بەوەکراوە، زەینەب شێخۆ، دایکی محەمەد بیرەم، کە تەمەنی ٨٥ ساڵە، هەوڵی داوە کوڕەکەی لە چنگی چەتەکان ڕزگار بکات بەڵام چەتەکان ئەشکەنجەیان داوە.

 

زانرا لە ئەنجامدا زەینەب شێخۆ تووشی جەڵتەی دڵ بووەو گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە و باری تەندروستی ناجێگیرە.