لە عەفرین منداڵێک لەلایەن چەتەکان دەستدرێژی کرایە سەرو لەلایەن باوکیشیەوە کوژرا

لە شێراوای عەفرین کە لەژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیادایە، چەتەکان دەستدرێژییان کردە سەر منداڵێکی کچ، ئەوەش زانراوە کە کچەکە دوای ڕووداوەکە لەلایەن باوکیەوە کوژراوە.

شەهبا

 

بە پێی ڕاپۆرتی عەفرین نیوز٢٤ ئێوارەی دوێنێ ٢٣ی حوزەیران، چەتەیەک بەناوی یوسف سەر بە فەیلەق ئەلشام سەر بە دەوڵەتی تورکیا دەستدرێژییان کردە سەر منداڵێکی کچی تەمەن ١٧ ساڵ بەناوی "ک.م".

 

 ک.م. خەڵکی گوندی کەبەشین لە ناحیەی شێراوا ڕفێندرا و دوای ڕۆژێک منداڵەکە گەڕێنرایەوە بۆ خێزانەکەی، دوای گەڕاندنەوەی منداڵەکە بۆ خێزانەکە، بە وتەی پەیامنێری عەفرین نیوز ٢٤ زانراوە کە ئەو چەتەیە بە ناوی یوسف زیاتر لە جارێک دەستدرێژی کردووەتە سەر ئەو منداڵە، دوای ڕووداوەکە منداڵەکە لەلایەن باوکیەوە کوژرا.