لە فەڕەنسا ٨٠٠ هەزار کارمەند مانگرتنیان لە كاركردن ڕاگەیاند

ئەمڕۆ لە فەرەنسا مانگرتنێکی بەرفراوان دەستیپێکرد بە جۆرێك ٨٠٠ هەزار کارمەند بایکۆتی کارکردنیان كرد.

ناوەندی هەواڵ

 

ئاژانسی فرانس پرێسی فەڕەنسا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەفەڕەنسا مانگرتنێکی سەرتاسەری دەستی پێکردووە و زۆرێک لە كارمەندانی وڵاتەكەمان تێیدا بەشداربوون، لەوانەش مامۆستایان، شۆفێرانی شەمەندەفەر، دەرمانسازەکان و کارمەندانی نەخۆشخانەکان، كە ژمارەیان بە ٨٠٠ هەزار كەس مەزەندە دەكرێت.

 

باس لەوەشكراوە، سەندیکاکان داوای هەڵوەشاندنەوەی پلانە داراییەکانی حکومەتی پێشوو دەکەن، هەروەها داوای زیادکردنی خەرجییەکان دەکەن بۆ خزمەتگوزارییە گشتیەکان، لە بەرانبەردا داوای زیادکردنی باج دەکەن لەسەر دەوڵەمەندەکان و دەستهەڵگرتن لە ناچارکردنی کرێکاران و کارمەندان بۆ کارکردنی زیاتر، لە پێناوی دەستەبەرکردنی مافی خانەنشینیی.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەپێی پلاننامەی خۆپیشاندەران، بڕیارە لە پاریس چەندین هێڵی میترۆ دابخرێن، جگە لە کاتەکانی بەیانیان و ئێواران، هەروەها بڕیاریشە خوێندکاران بەشێک لە قوتابخانەکان دابخەن.

 

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە ڕۆژی ١٠ـی ئەم مانگەوە بەرانبەر بە پلانسازیی حکومەت سەبارەت بە کەمکردنەوەی بودجەی کەرتە خزمەتگوزارییەکان و کەرتە حکومیەکان خۆپیشاندان دەستپێكردووە.