لە دژی هێرشەکان لە مەنبەج گەل بە یەکێتی خۆی دەپارێزێت
لە مەنبەج، ئەو ژنانەی کاریگەری هێرشی دەوڵەتی تورکیان لەسەرە ئاماژەیان بەوەکرد، هەرچییەک ڕووبدات، خاکی خۆیان بەجێناهێڵن و بە یەکێتی دەیپارێزن.
سیلڤا ئیبراهیم
مەنبج-هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر مەنبەج بەردەوامە، دەوڵەتی تورکیا کە خەڵکی سڤیل دەکاتە ئامانج، بژێوی ژیانی خەڵکیش تاڵان دەکات.
لە مەنبەج، دەوڵەتی تورک لە ٢٣ی ئایاردا دوو خێزانی لە گوندی ئوم ئەلسەتیح کردە ئامانج و لە ئەنجامی هێرشەکەدا فاتم جاسم تەمەن ٦٠ ساڵ گیانی لەدەستدا، هاوژینەکەشی بریندار بوو، لە گوندی ئەوسەلجی کە قاچی بریندار بوو، دوای چەند ڕۆژێک لە نەخۆشخانە کە چارەسەری وەرگرتبوو، گیانی لەدەستدا، لەم هێرشەدا زەیلا ئەلعەلی تەمەن ٤٠ ساڵ لەگەڵ دوو منداڵەکەیدا برینداربوو.
باسی لە ساتی هێرشەکەی کرد
فاتم جاسم سەبارەت بە ساتەوەختی هێرشەکە بۆ ئاژانسەکەمان وتی: باخەکەمان لە نزیک گوندەکە بوو، ئێواران خێزانی هاوژینەکەم لە کامپی نزیک باخچەکە دەمانەوە، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە هێرشیان کردە سەر گوندەکە، کاتێک هەوڵیان دا هەڵبێن، دایکی هاوژینەکەم گیانی لەدەستدا و باوکی بریندار بوو. گوندەکە لە دەوروبەری ٢٥- ٣٠ . دوورە لە بەرەکانی جەنگ.
"سەرچاوەی ژیانمان دەکەنە ئامانج"
عەلیا عادل ئەندامی پێکهاتەی تورکمان و خەڵکی گوندی ئەلعەسەلیە بە توندی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای شەرمەزار کرد و وتی: گوندەکەمان نزیکە لەو ناوچانەی لە ژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورکیان، ڕۆژانە هێرش دەکرێتە سەرمان، تەنانەت ئەو دار فستقانەی کە ٦٢ ساڵە هەن دەکرێنە ئامانج، دەوڵەتی تورکیاش سەرچاوەی ژیانمان دەکاتە ئامانج. ئەم ناپاکییە چییە؟ حکومەتی تورکیا کارگەکانی غاز و بیرە نەوتەکانی کردە ئامانج، منداڵەکانمان زۆر لە ژاوەژاو دەترسن، با دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا خاکی ئێمە بەجێبهێڵێت.
"خاکی خۆمان دەپارێزین"
ڕەندە حاجی لە گوندی ئەلعەسەلیە ڕایگەیاند، هێرش هەیە بەتایبەتی لە وەرزی زەیتوندا، لەم دواییانەدا هێرشەکان لە وەرزی فستق و گەنمدا زیادیان کردووە، گەل ناچاردەکەن خاکی خۆیان بەجێبهێڵن، وتیشی: دەوڵەتی تورک با ئامانجیەکەی ناگات، کوردو تورکمان و عەرەب خاکمان ده پارێزن، بۆ ڕێگری کردن لەوەی داگیرکەر نەیەتە خاکەکەمان ئێمە یەکگرتوو دەبین.
فاتمە ئەلحەمدۆ نیگەرانی خۆی لە دۆخی گەل بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەکانەوە دەربڕی و وتی: هەموو ڕۆژێک لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە هێرش دەکرێتە سەرمان، ئەمەش وامان لێدەکات ئێمە و منداڵەکانمان زۆر بترسین، ئەمە دۆخی هەموو هاوڵاتیان و گوندەکانە، هەر بۆیە ئێمە داگیرکەرمان ناوێت لەسەر خاکەکەمان.