لە چەمچەماڵ سیمینارێک بۆ ژنان پێشکەش کرا

لە شارۆچکەی چەمچەماڵ لەبارەی یاساکانی پەیوەندیدار بە ژنان سیمینارێک پێشکەش کرا.

لە شارۆچکەی چەمچەماڵ لەبارەی یاساکانی پەیوەندیدار بە ژنان سیمینارێک پێشکەش کرا.

چەمچەماڵ

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ١ی کانونی یەکەم لقی چەمچەماڵی یەکێتی ژنانی کوردستان، سمینارێکیان لەبارەی توندوتیژی و هۆشیاری لەبارەی یاسای باری کەسێتی، بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی خێزان و خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن بە ژنان پێشکەشکرد.

 

سیمینارەکە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ڕێکخراوی یەکێتی ژنانی کوردستان بۆ ٢٥ تشرینی دووەم ئەنجامدراو نزیکی ٣٠ ژن بەشداری سیمینارەکە بوون.

 

لە سیمینارەکەدا لەلایەن ژینۆ حەمە تاهیر، پارێزەر لە یەکێتی ژنان لەبارەی یاساکان هۆشیاری بە ژنان درا، باس لە یاساکانی باری کەسێتی، خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن و یاسای توندوتیژی خێزان کرا،هاوکات هۆشیاری لەبارەی مافەکانی ژن و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژییەکان بەرامبەریان درا، دواتریش گفتوگۆی کراوە لەنێوان پارێزەر و ژنانی بەشداربوودا ئەنجامدرا.