لە ڕانیە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و خیانەتی پەدەکە شەرمەزار کرا
لە ڕانیە دژی هێرشە داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورک گردبوونەوە کراو ئاماژە بەوەکرا کە هێرشەکە پلانێکی مەترسیدارە بۆ داگیرکردن و تاڵانکردن و دەست بەسەرداگرتنی باشوری کوردستان.
ناوەندی هەواڵ
ئێوارەی دوێنێ ٢١ی نیسان، بەشێک لەچالاکوان و لایەنە سیاسیەکان لە لەناو باخی گشتی ڕانیەی ئیدارەی ڕاپەڕین لەدژی ھێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و ھاوکاریەکانی پەدەکە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا.
تارا ئیبراھیم لە وتەیەکدا لە گردبوونەوەکەدا وتی: "ئەوھێرشانەی لەئێستادا بۆسەر باشوری کوردستان دەستی پێکردووە، ئامانج لێی داگیرکاری و سەپاندنی ھەژموونی سەربازییە لەناوچە ستراتیژیەکانی سنوری ڕۆژئاواو باکورو باشوری کوردستان و هاوکات پلانێکی مەترسیدارە بۆ داگیرکردن و تاڵانکردن و دەست بەسەرداگرتنی باشوری کوردستان".
ئاماژەی بۆئەوەش کرد، ھەندێ لایهن و هێزی كوردیش لەپێناو بەرژەوەندیەکانیان، بوونهته سیخوڕ و هاوكاری دهوڵهتی تورك، لەو خیانەت و شەرمەزاریەدا تێوەگلاون .
تارا ئیبراهیم داوای لە هاوڵاتیان کرد کەهۆشیاربن بەرامبەر پیلانگێریەکی مەترسیدار کە لەسەر تەواوی دەسکەوتەکانی گەلی کورد ھەیە، بۆیە پێویستە ئامادەکاری بکرێت و لەھەموو ئاستێکدا رووبەرووی بوەستنەوە، ئەوەش تەنھا بەیەک ھەڵوێستی و یەکگرتووی گەل و تەواوی ھێزە کوردستانیەکان دێتەدی، نەوەک خۆ ھەڵواسین بە ئەجێندای دەوڵەتانی داگیرکەر.