بەدریە دەمیر، ئەندامی دایکانی ئاشتی و هەدەپە گیانی لەدەستدا

بەدریە دەمیر، ئەندامی دایکانی ئاشتی و هەدەپە لە ڕەحا بەهۆی سەرمابوون و نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا.

ڕەحا

 

بەدریە دەمیر، تەمەن ٦٥ ساڵ و ئەندامی دایکانی ئاشتی ڕەحا، بەهۆی سەرماوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە و دوێنێ ٦ی کانوونی دووەم لە نەخۆشخانە لە ئەنجامی هەوکردنی جگەری کۆچی دوایی کرد.

 

بەدریە دەمیر لە ساڵی ١٩٩٠وە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و پێکهێنانی ئاشتییەکی هەمیشەیی، بەردەوام تێکۆشانی کرد، هاوکات ئەندامی ناوچەی ڕەحای پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" بوو.